گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راى گه‌یاند، داوامان كردووه جارێ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌رده‌وام بێت، تا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆشیش به‌رده‌وام بێت ده‌وامی فه‌رمانگه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن به داخراوی ده‌مێننه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو دووى ئایار، د. محه‌مه‌د قادر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی گوت، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به هه‌مان شێوه‌ی ڕابردوو تا 10ی مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌رده‌وام به‌دواداچوون ده‌كه‌ن و پشكنین بۆ گومانلێكراوان ده‌كه‌ن، ئێمه پشتگیری له بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كه‌ین كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ درێژ بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین نه‌خۆشیی كۆرۆنا له‌ژێر كۆنترۆڵدا بێت، چونكه هێشتا مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ماوه.
ناكرێ هاتوچۆ قه‌ده‌غه بێت و ده‌وام هه‌بێت
د. محه‌مه‌د قادر زیاتر گوتی، ئه‌وانه‌ی به‌مدواییانه تووشی نه‌خۆشیی كۆرۆنا بوون، دۆخی ته‌ندروستییان باشه و له‌ژێر چاودێریدان و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، خۆشبه‌ختانه تا ئێسته هیچیان پێویستیان به ئامێری هه‌ناسه‌ی ده‌ستكرد نییه.
د. محه‌مه‌د باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌وانه‌ی له نه‌خۆشخانه ماون ژماره‌یان له 50 نه‌خۆش كه‌متره، به‌رده‌وام چاودێرییان ده‌كرێت و چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، خۆشبه‌ختانه تا ئێسته نه‌خۆشیی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر كۆنترۆڵدایه و له كۆنترۆڵ ده‌رنه‌چووه.
له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانگه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن گوتی، تا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌رده‌وام بێت، ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن ناكرێنه‌وه، چونكه ناكرێ هاتوچۆ قه‌ده‌غه بێت و ده‌وام هه‌بێت، هه‌ركاتێكیش به‌گونجاو زانرا، لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا بڕیاری لێ ده‌دات.
له‌پێناو پاراستنى هاووڵاتییان و كۆنترۆڵكردنى كۆرۆنا له كوردستان یه‌كێك له بڕیاره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داخستنى فه‌رمانگه حكوومییه‌كانى هه‌رێم بوو، ئێسته كه بڕیاره تا 10ى ئایار قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ درێژه‌ى هه‌بێ ئه‌وه ده‌وامى فه‌رمانگه‌كانیش ناكرێته‌وه. بڕیاریشه ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له‌باره‌ى ده‌وام زانیارى رابگه‌یه‌نێ.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراهیم