كۆمپانیای ئه‌مازۆن ڕای گه‌یاند، چوار ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكیی ته‌رخان ده‌كات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی یان بۆ ئه‌و ڕیكخراوانهی كه دژ به كۆرۆنا ده‌جه‌نگن یان ده‌توانن پێكوته بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م ڤایرۆسه بدۆزنه‌وه.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، شاره‌زایان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بۆ چاره‌سه‌ر و پێكوته‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێن كه ئه‌م ڤایرۆسه له‌ناوبه‌رێت، بۆیه له‌م باره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی "
theverge" ئاشكرای كرد كه كۆمپانیای ئه‌مازۆن بڕیاری داوه بۆ هه‌ر رێكخراوێك یان هه‌ر كه‌سێك كه بتوانێ پێكوته‌یه‌ك بۆ ئه‌م ڤایرۆسه بدۆزێته‌وه ئه‌وا كۆمپانیاكه بڕی چوار ملیار دۆلار دابین ده‌كات بۆیان كه بتوانن له پرۆسه‌كه‌دا سوویی لێ ببینن.
جێف بیزۆسی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیاكه گوتی، ئه‌م پاره‌یه دابین ده‌كه‌ین بۆ كڕینی هه‌موو جۆره كهرهستییهكی پێویست بۆ دژایه‌تی كردنی ئه‌م ڤایرۆسه
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه جێف بیزۆسی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیاكه گوتی، ئه‌م پاره‌یه دابین ده‌كه‌ین بۆ كڕینی هه‌موو جۆره كهرهستییهكی پێویست بۆ دژایه‌تی كردنی ئه‌م ڤایرۆسه كه بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ دنیا، له‌ناویشیاندا كه‌ره‌سته‌كانی وه‌ك PPE كه‌ره‌سته‌ی خۆپارێزیی تایبه‌تیی و ئه‌و مادانه‌ی دژیی ڤایرۆسن و ده‌تواندرێت بۆ COVID-19یش به‌كاربهێندرێن.
ئه‌مازۆن كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه، له ساڵی 1994 له‌لایه‌ن جیف بیزۆس دامه‌زراوه، كۆمپانیاكه ماڵپه‌ڕێكی جیهانی ھه‌یه بۆ فرۆشتنی هه‌موو جۆره كه‌لووپه‌لێكی وه‌ك"ئامێره كاره‌باییه‌كان، جل و به‌رگ، مۆبایل، كۆمپیوته‌ر، فیلم، گۆرانی، ئامێری وه‌رزشی و چه‌ندان كه‌ل و په‌لی جۆراوجۆری تر" كڕیاران ده‌توانن له ڕێگای ھه‌ژماری بانكی كه‌ل و په‌له‌كان بكڕن و كۆمپانیاكه‌یش وه‌ك پۆسته‌یه‌ك ده‌ینێرێت بۆیان، ئه‌مازۆن یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی دنیا كه خاوه‌نی داهاتێكی خه‌یاڵییه.