سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: هێرشه‌كانی داعش به‌ڵگه‌ی قۆستنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی ناله‌باری عێراقه
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی په‌لاماری تیرۆرستانی داعش بۆ ناوچه‌ی مكێشیفه‌ی سه‌ر به پارێزگای سه‌لاحه‌دین راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌راوێكدا، په‌لاماری تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌ی مكێشیفه‌ی سه‌ر به پارێزگای سه‌لاحه‌دین كه ژماره‌یه‌ك له هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراقی تیادا بوونه قوربانی، به توندی سه‌ركۆنه ده‌كات.
" ئه‌م په‌لاماره و هێرشه‌كانی تری ئه‌م دواییه‌ی تیرۆریستان، ئاماژه‌ی ترسناكی فروانبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی و جموجۆڵه سه‌ربازییه‌كانی داعشه، هه‌روه‌ها زه‌نگێكی تری به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌كمانه و به‌ڵگه‌ی قۆستنه‌وه‌ی هه‌ڵومه‌رجی ناله‌باری عێراقه له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه بۆ دووباره خۆڕێكخسته‌نه‌وه و ئه‌نجامدانی په‌لاماری فراوانتر" راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان وا نووسراوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، له كاتێكدا سڵاو بۆ گیانی قوربانییان ده‌نێرین، هاوخه‌می بۆ كه‌سوكاریان ده‌رده‌بڕین و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین، دووپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه كه ڕه‌وشه‌كه وا ده‌خوازێ هه‌رچی زووتره كێشه و ناكۆكییه نێوخۆییه‌كانی عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن و پێكه‌وه به‌ره‌نگاری هه‌ڕه‌شه‌ی رژدی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی تیرۆر ببینه‌وه.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم