جارێكی تر سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی یه‌مه‌ن، ئه‌و سزایه‌ی ره‌ت كرده‌وه كه دادگای ئاسایشی ده‌وڵه‌تی حووسییه‌كان بۆ چه‌ندان رۆژنامه‌نووسی ده‌ركردووه. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سێی ئایار، رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامه‌گه‌رییه.
پێگه‌ی
"ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له ساڵی 2015دا ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس له‌لایه‌ن حووسییه‌كانی یه‌مه‌نه‌وه هاتبوونه رفاندن، دواتر دادگای ئاسایشی ده‌وڵه‌ت كه دادگایه‌كی حووسییه‌كانه، سزای سێداره‌ی بۆ چوار رۆژنامه‌نووس ده‌ركرد. ماوه‌ی مانگێگ به‌ر له ئێسته سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی یه‌مه‌ن له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای ئازادیی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی كرد. ئه‌مڕۆیش كه رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامه‌گه‌رییه، هه‌مان داوا دووباره ده‌كاته‌وه.
حووسییه‌كان له ساڵى 2015 وه چه‌ندان رۆژنامه‌نووسیان گرتووه
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی یه‌مه‌ن پێی وایه حوكمی حووسییه‌كان جۆرێكه له سته‌مكاریی، ئه‌وان به‌بێ یاسا سزای دژه‌كانیان ده‌ده‌ن، بۆیه ئه‌و سزایه‌ی بۆ ئه‌و چوار رۆژنامه‌نووسه ده‌رچووه، سیاسییه و پێوه‌ندیی به یاساوه نییه.
ئه‌و سه‌ندیكایه دووپات ده‌كاته‌وه و داوا له رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له دنیادا ده‌كات، بێنه ده‌نگ و داوا بكه‌ن ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه ئازاد بكرێن.
هاوكات سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی یه‌مه‌ن داوا ده‌كات كه پێویسته ده‌سه‌ڵاتی حووسییه‌كان واز له‌و سه‌ركوتكارییه بێنێ كه به‌رانبه‌ر به رۆژنامه‌نووسانی پێڕه‌وی ده‌كات و رێ به ئازادیی ده‌ربڕین بدات كه له دنیادا پیشه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری به پیرۆز ده‌بینرێت.