سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی باس له‌وه ده‌كه‌ن، چه‌ندان ساڵه هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا بزانن داهاتی سلێمانی چه‌نده و بۆ كوێ ده‌ڕوات و كێ خه‌رجی ده‌كات، به‌ڵام تا ئێسته بۆیان ئاشكرا نه‌بووه و كه‌س نازانێ ئه‌و داهاته چه‌نده.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سێی ئایار، كاسترۆ مه‌عرووف سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی نیشتمانی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، له رابردوو وه‌ك لیژنه‌ی دارایی و ئه‌ندامان هه‌وڵمان داوه تا بزانین داهاتی سلێمانی چه‌نده و له كۆبوونه‌وه‌كان دووپات‌مان كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاشكرا نییه.
ته‌واوی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌ن نازانن داهاتی پارێزگای سلێمانی چه‌نده
روونی كرده‌وه كه پێویسته ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی بزانێت داهاتی شاره‌كه چه‌نده، به‌ڵام تا ئێسته نه ئه‌نجوومه‌ن داهاتی شاره‌كه‌ی لا ڕوونه و نه هیچیش به ئه‌نجوومه‌ن گوتراوه له‌سه‌ر داهاتی سلێمانی.
لای خۆیه‌وه زیاد كاكه ره‌زا سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، ته‌واوی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌ن نازانن داهاتی پارێزگای سلێمانی چه‌نده و بۆ كوێ ده‌چێت.
زیاتر گوتی، له رابردوودا هه‌ندێ كار له سنووری پارێزگای سلێمانی كراوه كه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا نه ئاگادار بووه و نه ئاگادار كراوه‌ته‌وه و نه زانیاریشی پێ دراوه، نموونه‌ی فرۆشتنی زه‌وییه نایابه‌كانی سلێمانی كه شاره‌وانی فرۆشتنی و كه‌س نه‌یزانی داهاتی چه‌ند بوو.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئێسته تاقمێك له‌ناو یه‌كێتی ده‌یانه‌وێ پڕۆژه‌یه‌ك به‌ناوی لامه‌ركه‌زی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای شاره‌كه ئاماده بكه‌ن كه به‌بڕوای شاره‌زایان، مه‌به‌ست لێی دوو ئیداره‌یی و تێكدانی دۆخی كوردستانه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی