كاردانه‌وه‌كان له‌دژی ویستی لامه‌ركه‌زی سیاسی به‌رده‌وامه كه تاقیمێكی یه‌كێتی كاری بۆ ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ دۆخی كوردستان تێك بده‌ن. گوته‌بێژی حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وجۆره لامه‌ركه‌زیه‌ته‌دا نین كه ئێسته بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێ و ده‌بێته هۆی دوو ئیداره‌یی.
به‌ختیارمحه‌مه‌د، گوته‌بێژی حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خۆی یه‌كێك له پرۆژه‌كانی شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَته بۆ خواره‌وه، بۆیه هه‌نگاو و پڕۆژه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گرنگ ده‌زانین بۆ شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَت.
ئه‌و لامه‌ركه‌زیه‌ی ئێسته بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێ له‌لایه‌ن هه‌ندێك ده‌سته‌وتاقمه‌وه نایاساییه
روونیشی كرده‌وه، ئه‌و لامه‌ركه‌زیه‌ی ئێسته بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێ له‌لایه‌ن هه‌ندێك ده‌سته‌وتاقمه‌وه نایاساییه و "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نین ببێته هۆكاری دوو ئیداره‌یی".
"مه‌ترسییه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك مه‌به‌ستی سیاسی له‌پشته‌وه بێ، چونكه بۆ یه‌ك ناوچه جێگه‌ی پرسیاره و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆی ده‌سه‌لاَت به هه‌موو پارێزگایه‌ك بدات" به‌رپرسه‌كه‌ی سۆسیالیست وا ده‌ڵێ.
لای خۆیه‌وه جه‌وهه‌ر شوكر، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌ر ویستێك هه‌بێ له‌لایه‌ن هه‌ر تاقمێكه‌وه بۆ زیانگه‌یاندن و كه‌رتكردنی كوردستان له‌رووی جوگرافییه‌وه جێگه‌ی قبووڵ نیه.
لێدوانی ئه‌و دوو حزبه له‌كاتێكدایه كه ئێسته تاقمێك ده‌یانه‌وێ به مه‌به‌ستی تێكدانی دۆخی كوردستان و دوو ئیداره‌ی پرسی لامه‌ركه‌زی بورووژێنن.
گه‌رمیان / سه‌بری هورێنی