له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، قسه له‌سه‌ر ئاماده‌كاریی هه‌ردوو وڵات بۆ گفتوگۆیه‌كی ستراتیجی كراوه كه بڕیاره ئه‌و گفتوگۆیه له مانگی داهاتوو (حوزه‌یران) بكرێت.
بڕیاریان داوه له هه‌موو بواره‌كاندا پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق فراوانتر بكه‌ن
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌شتی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه ئه‌مه‌ریكا به رژدی پاڵپشتیی عێراق ده‌كات تا له‌و ته‌نگژانه رزگاری بێت كه تووشی بووه، به‌تایبه‌تی له‌ڕووی ئابوورییه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون كه هه‌ردوو وڵات له مانگی داهاتوو حوزیران، گفتوگۆیه‌كی رژدی ستراتیجی ده‌ست پێ بكه‌ن بۆ فراوانكردنی پێوه‌ندییه‌كانیان له هه‌موو بواره‌كانه‌وه.
وێڕای ئه‌مه‌ریكا، هاوكات نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، سعوودیه، ئوردن، ئیمارات و یه‌كێتیی ئه‌وروپا، بڕیاریان داوه له هه‌موو بواره‌كاندا پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق فراوانتر بكه‌ن، به‌تایبه‌تی له‌ڕووی ئابوورییه‌وه.
دره‌نگانێكی شه‌وی شه‌ش له‌سه‌ر حه‌وتی ئایار، په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنی ده‌نگدان به حكوومه‌تی مسته‌فا كازمی ساز كرد و تێیدا كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی به 15 وه‌زیر متمانه‌ی پێ درا، جیا له ره‌تكردنه‌وه‌ی كاندیدی چه‌ند وه‌زاره‌تێك و مانه‌وه‌ی دوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و نه‌وت كه تا ئێسته به‌تاڵن.