هێزە سیاسییەكانی سەر بە ئێران كار بۆ شكستهێنان بە كازمی دەكەن

:: PM:08:13:11/05/2020 ‌

لەو كاتەی چەند رۆژێك بەسەر پێدانی متمانە بە حكوومەتی مستەفا كازمی، تێپەڕ دەبێت، خۆپێشاندانەكان لە چەند ناوچەیەكی عێراق دەستیان پێ كردەوە، ئەسیل نوجێفی، سیاسەتوانی سوننە ئاماژەی كرد كە دوو هەنگاوی گرنگ لەپێش كازمیین و پێویستە ئەنجامیان بدات، دووپاتی كردەوە كە هێزە سیاسییەكانی سەر بە ئێران هەوڵی شكستهێنان بە حكوومەتەكەی دەدەن.
بەجێگەیاندنی هەموو خواستەكان وەك خەون وایە
نوجێفی ئەمڕۆ دووشەم گوتی، ئەوەی پێویستە لەسەر كازمی لەو قۆناغەی ئێستە دوو هەنگاوە، ئەوانیتر ئاسان نییە كە بتوانێت جێبەجێیان بكات، یەكەم دەركردنی عێراقە لە تەوەری ئێران و گەڕاندنەوەیەتی بۆ باوەشی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەوەیش لە رێگەی سازكردنی پێوەندی باش لەگەڵ دنیا، زیاتر گوتی، دووەم پێویستە هەڵبژاردنی پێشوەختە ساز بكات، بۆیە ئەگەر لەو دوو هەنگاوەی سەركەوت، ئەوكات ئەوەی لەسەری بوو ئەنجامی داوە.

زیاتر گوتی، هەرچی ئەوەی دەیەوێت بە چاكسازی و نەهێشتنی هەموو گەندەڵی و كورتهێنانەی لە دەوڵەتی عێراق لەو ماوە و لەو قۆناغەی ئێستە، ئەوە تەنیا خەونە، بۆیە كازمی توانای جێبەجێكردنی ئەو دوو خاڵەتی هەیە، بەڵام ئاسان نییە، چونكە هێزە سیاسییەكانی سەر بە ئێران، كار بۆ شكستهێنان بە حكوومەتەكەی دەكەن، لە رێگەی سوودبینین لە خۆپێشاندانەكان و بابەتی تریش، ئەوان رێگری لە كازمی دەكەن لە جێبەجێكردنی ئەو دوو خاڵە. 





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل