گوته‌بێژى كۆشكى سپى له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كردووه، دۆناڵد تره‌مپ له پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، داواى لێ كردووه كار بۆ چاكسازى و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بكات.
ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ سێشه‌م 12 ئایار، له هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ى بۆ ناوه‌ڕۆكى ئه‌و راگه‌یه‌نراوه كردووه كه جاد دیرى گوته‌بێژى كۆشكى سپى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكى پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ و مسته‌فا كازمى بڵاوى كردووه‌ته‌وه.
تره‌مپ داواى چاكسازى و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى له كازمى كردووه
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه و به‌گوته‌ی جاد دیر، دۆناڵد تره‌مپ باسى له چه‌ند ته‌وه‌رێك كردووه، له‌وانه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا و شه‌ڕى داعش و چه‌ندان بابه‌تى تری پێوه‌ندیدار به كاروبارى عێراق.
گوته‌بێژى كۆشكى سپی ئاشكرایشى كردووه، دۆناڵد تره‌مپ داواى له كازمى كردووه كار بكات بۆ ئه‌وه‌ى چاكسازى و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له عێراق بكات.
شه‌وى رابردوو دۆناڵد تره‌مپ پێوه‌ندى به مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێى عێراق كرد، نووسینگه‌ى كازمى له راگه‌یه‌نراوێكدا گوتى، تره‌مپ بۆ پیرۆزبایى و به‌هێزكردنى پێوه‌ندى نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق پێوه‌ندى به كازمییه‌وه كردووه.