ئاگادارییه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانییه‌وه به هاووڵاتییانی شاره‌كه ده‌درێت كه چۆن و به چ ڕێیه‌ك، به‌پێی ڕێنوێنیی نوێ سه‌ردانی ئه‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه بكه‌ن.
مامه‌ڵه‌كان له كه‌س وه‌رناگیرێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 12ی ئایار، هاتوچۆی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی به نیازن له ڕۆژی یه‌كشه‌م 17ی ئایار سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی مامه‌ڵه‌ی تۆماری یه‌كه‌مجار، پێویسته پێشوه‌خته له ڕێی ماڵپه‌ڕی هاتوچۆی سلێمانییه‌وه به‌شی (تۆماری ئه‌لیكترۆنی بۆ كاتی سه‌ردانیكردن) داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.
زیاتر هاتووه، ده‌بێت له ڕێی ئه‌و تۆماره‌وه، هاووڵاتییان چاوه‌ڕێ بكه‌ن تا كاتی سه‌ردانیكردنه‌كه‌یان بۆ دیاری ده‌كرێت، له هه‌مان به‌شی ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا ده‌توانن ناوه‌كانیان و كاتی سه‌ردانه‌كه‌یان ببینن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕای گه‌یاندووه، "له‌م (
لینكه) ده‌توانی پێشوه‌خت داواكارییه‌كه‌ت پێشكه‌ش بكه‌یت، به‌پێچه‌وانه‌وه مامه‌ڵه‌كان له كه‌س وه‌رناگیرێت."
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و ده‌ركردنی ڕێنوێنییه‌كانی خۆپارێزی، ئێسته له هه‌رێمی كوردستان حكوومه‌ت به فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، ئاسانكاری زۆر بۆ ژیانی هاووڵاتییان و كاركردنی كارمه‌ندان كراوه، ئه‌م ڕێنوێنییه‌یش به‌هۆی خۆپارێزییه بۆ هاووڵاتییان و كاره‌كان له ڕیی ئینته‌رنێته‌وه زیاتر جێبه‌جێ ده‌كرێن.