زۆربوونی هێرشی چه‌كدارانی داعش و هه‌ڕه‌شه و كرده‌وه‌ی توندوتیژی، وای كردووه هێزه ته‌ناهییه‌كان له شاری كه‌ركووك ده‌ست به گه‌ڕان و پشكنینی چڕ بكه‌ن.
به‌مه‌به‌ستی ڕاگرتنی ئاسایش و سه‌قامگیری و گرتنی چه‌كدارانی داعش
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 13ی ئایار، شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربازیی
عێراق له ڕاگه‌یانراوێكدا ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ هێزه ته‌ناهییه‌كان پرۆسه‌یه‌كی تایبه‌ت به گه‌ڕان و پشكنینیان له سنووری باكوی ڕۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك، به‌مه‌به‌ستی ڕاگرتنی ئاسایش و سه‌قامگیری و گرتنی چه‌كدارانی داعش، ده‌ست پێ كردووه.
زیاتر هاتووه، "له گه‌ڕان و پشكنینه‌كه‌دا چه‌ند هێزێكی سه‌ر به فرقه‌ی حه‌وتی پۆلیسی ناوه‌ندی و هێزه ته‌ناهییه‌كانی تری كه‌ركووك، پرۆسه‌ی گه‌ڕان و پشكنینیان له ناوچه‌كانی عه‌مشه و قه‌ره‌ده‌ره و قه‌ڵا هه‌ره‌به‌ت له ڕۆژئاوای شارۆكه‌ی دووبز ئه‌نجام داوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بوونه‌ته مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی چه‌كدارانی داعش و گوندنشینانی ئه‌و گوندانه ئاواره بوونه.
ڕوون كراوه‌ته‌وه، پرۆسه‌كه بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری گرتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی داوا كراون و ئه‌و كه‌سانه‌ی دۆسیه‌ی تیرۆریان له‌سه‌ره و پێشتر كاریان له‌گه‌ڵ داعش كردووه، بۆیه بڕیاره هه‌ڵمه‌ته‌كه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام بێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، له‌لایه‌كی تره‌وه له سه‌عات پێنجی به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ، هێزه‌كانی ته‌ناهی له گه‌ڕه‌كی (ئه‌سرا و مه‌فقوودین)ـی ناو شاری كه‌ركووكیش گه‌ڕان و پشكنینیان ده‌ست پێ كردووه.
ماوه‌یه‌كه دۆخی ته‌ناهیی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر و ناو شاری كه‌ركووك، به‌ره‌و خراپی ڕۆیشتوون و به‌ته‌واوی بوونه‌ته ئامانجی هێرشی چه‌كدارانی داعش، ئه‌مه‌یش به‌هۆی لاوازیی هێزه عێراقییه‌كانه كه توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان نه‌ماوه.