كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ده‌ستی پێ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی دارایی ئێسته‌ی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كرێ
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13ی ئایار، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستی پێ كردووه.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا روون كراوه‌ته‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی دارایی ئێسته‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامی گفتوگۆی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق تاوتوێ ده‌كرێت.
كۆبوونه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه كه شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی رابردوو سه‌ردانی به‌غدایان كرد و له‌باره‌ی ئه‌و به‌شه موچه‌ی به‌غدا ده‌ینارد گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كردووه.
ئیچسته به‌غدا به بیانووی سیاسیی ئه‌و به‌شه پاره‌ی راگرتووه كه بۆ كوردستانی ده‌نارد و له‌به‌رانبه‌ردا چه‌ندان مه‌رجی خستووه‌ته سه‌ر كوردستان.