نێچیرڤان بارزانی دووپاتی له گرنگیی پاراستنی ته‌بایی و یه‌كڕیزی و پێكه‌وه كاركردن و سه‌قامگیریی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13ی ئایار، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ستیڤن فه‌یگن كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان كۆ بووه‌ته‌وه كه وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی پشتگیریی هه‌رێمی كوردستان بۆ حكوومه‌تی مسته‌فا كازمی، دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسی و ئابووری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كراوه.
دوایین پێشهاته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و جموجووڵ و مه‌ترسییه‌كانی داعش تاوتوێ كرا
وه‌ك ئاماژه به‌وه كراوه كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا دوایین پێشهاته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كراوه، كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستخۆشی له هه‌وڵ و ڕێكاره سه‌ركه‌وتووه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تاكه كرد و هاوكاری و پشتگیریی ئه‌مه‌ریكای له‌مباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.
هاوكات ئاماژه به دوایین پێشهاته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و جموجووڵ و مه‌ترسییه‌كانی داعش و پێویستی و گرنگیی به‌رده‌وامیی پشتیوانیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر دا، هه‌روها باس له دۆخی سووریا كرا.