باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی ھه‌ولێر كه گه‌وره‌ترین باخچه‌ی ئاژه‌ڵانه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ھه‌موو وڵاتانی ڕۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دەکەوێتە سەرەتای شارەدێی کەسنەزان لە دەروازەی هەولێر، ئه‌مڕۆ به‌ڕووی هاووڵاتییاندا كرایه‌وه.
دەکەوێتە سەرەتای شارەدێی کەسنەزان
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى ئایار، هێرش خۆشناو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و خاوه‌نی پڕۆژه‌ی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌یانى ئه‌مڕۆ باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی تێست كرایه‌وه، پێویسته ڕوون بێته‌وه كه كردنه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی نییه و ته‌نیا تاقیكردنه‌وه‌یه.
زیاتر گوتى، "چه‌ندان ئۆفه‌رمان بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و كه‌مئه‌ندامان دیاری كردووه و هاووڵاتییانی ناوچه‌كه زۆر سوودمه‌ند ده‌بن لێی."
ڕوونى كرده‌وه، "باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی هه‌ولێر، 150 جۆر ئاژەڵی لەخۆ گرتووە و یەکێک دەبێت لە باخچە نموونەییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. چالاكى زۆرى تێدا، یه‌كێك له‌وانه دوو شوێن کە پێیان دەگوترێت (سەفاری)، واتا باخێکی گەورە، ئاژەڵەکان تێیدا سەربەستن، هاووڵاتییان لە نێو ئۆتۆمبێڵ، یان لەناو قەفەسدا سەیری دەکەن."
ئاشكراى كرد، "گەورەترین قەفەسی دنیای تێدایە، کە 20 هەزار مەتر چوارگۆشەیە و چەندان باڵندەی لەخۆ گرتووە و ژینگەیەکی تایبەتیشیان بۆ دروست کراوه، وەک ژینگەی ئەو باڵندەیەی کە لێیەوە هاتووە."
باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی هه‌ولێر یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 200 دۆنم زه‌وی له ڕۆژھه‌ڵاتی شاری ھه‌ولێر دروست كراوه، ئه‌م زه‌وییه به‌سه‌ر به‌شی ئاژه‌ڵی ده‌ریایی، باڵنده، ئاژه‌ڵی كێوی و ئاژه‌ڵی ماڵی دابه‌ش بووه، هه‌روه‌ها له به‌شێكی تری باخچه‌كه‌دا ئاژه‌ڵه‌كان سه‌ربه‌خۆ كراون و گه‌شتیاران به ئۆتۆمبێڵ سه‌ردانیان ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش سیمایه‌كی تایبه‌ت به باخچه‌كه به‌خشراوه.