100 دەوڵەت داوای لێكۆڵینەوە لە سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكەن

:: PM:05:31:18/05/2020 ‌

بەر لە چەند مانگێك لە ووهانی چین سەری هەڵدا و لە ماوەیەكی كەم و زۆر بە خێرایی لە سەرانسەری دنیا بڵاو بووەوە و ئێستە ژمارەی قوربانیانی پێنج ملیۆنی تێپەڕ كردووە، ڤایرۆسی كۆرۆنا كە جگە لە زیانی گیانی و تەندروستی، زیانی گەورەتری بە ئابووری دنیا و نرخی نەوت گەیاند، بۆیە تەواوی وڵاتانی دنیا چاوەڕوانی زانینی هۆكاری سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەن.
گومان لە تێوەگلانی چین هەیە
جارێكیان ڤلادیمێر پووتین، سەرۆكی رووسیا وا وەسفی شی جین بینگ، سەرۆكی چینی كرد كە جەنگاوەرێكی بەتەنیایە، بۆیە پێ دەچێت ئەو قسەیە هەڕەمەكی نەبێت، ئەوەیش دوای ئەوەی رووسیا چووە پاڵ ئەو 100 دەوڵەتەی پاڵپشتی لە بڕیارێكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەكات بۆ دەستكردنی بە لێكۆڵینەوەیەكی سەربەخۆ لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، وەك كەناڵی سی ئێن ئێن باسی كرد

ئەو بڕیارە كە لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە لەسەر بنەمای هەوڵەكانی ئوسترالیا هات بۆ بۆ ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە لە چارەسەركردنی چین بۆ تەنگژەكە، ئەوەیش پەكینی توڕە  كرد و ئەدنبەرای بە نانی هەنگاوی نابەرپرسانە لەقەڵەم دا و رەنگە ببێتە پەكخستنی هاریكاری نێودەوڵەتی لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی پەتاكە.

ئەو بڕیارەی ئەمڕۆ دووشەم لە كۆبوونەوەی ساڵانەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە جنێڤ دێتە پێشكەیشكردن، چین و هیچ وڵاتێكی تر دانابڕێت، بەڵكو داوای هەڵسەنگاندنێكی بێلایەنانە دەكات بۆ ئەو بابەتە، كەناڵەكە داڕشتنی بڕیارەكە بەلاواز بە بەراورد بە داواكەی ئوسترالیا لەقەڵەم دەدات، بۆ لێكۆڵینەوە لە رۆڵی چین لە بڵاوبوونەوەی پەتاكە.  





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل