دەستڕێژی گولە لە ماڵی بەڕێوەبەری ئاسایشی چەمچەماڵ دەكرێت

:: PM:06:36:23/05/2020 ‌

 ئەمڕۆ شەموو لەلایەن كەسانی دەمامكدارەوە، دەستدڕێژی گولە لە ماڵی بەڕێوەبەری ئاسایشی چەمچەماڵ، سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان  كرا، زیانی گیانی نەبووە و سكاڵای لە پۆلیس تۆمار كردووە.
تا ئێستە هۆكارەكەی دیار نییە
 عەمید محەمەد عەبدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆكەی چەمچەماڵ، بە "وشە"ی راگەیاند، ئەمڕۆ شەموو، 23ی ئایاری 2020، لە گەڕەكی راپەڕینی شارۆكەی چەمچەماڵ، تەقە لە ماڵی رائد شۆرش كەرخی، بەڕێوەبەری ئاسایشی چەمچەماڵ كرا ، زیاتر گوتی، ئەو سەلامەتە و پاش تەقەكان، لە پۆلیس سكاڵای لەسەر نەناسروان تۆمار كردووە.

 رائید شۆڕش كەرخی، بەڕێوەبەری ئاسایشی چەمچەماڵ، لەو بارەوە بە "وشە"ی راگەیاند، كەسانی نەناسراو دەمامكیان پۆشیووە بە ماتۆرسكیلەوە نزیكەی 30 گولەیان كردووە بە ماڵەكەم، خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام ئۆتۆمبیلەكەم ئاگری گرت و پاشتر خامۆش كرا، روونی كردەوە، لە پۆلیسی چەمچەماڵ سكاڵام لەسەر كەسانی نەناسراو تۆمار كردووە.

گەرمیان/ سەبری هۆرێنی



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل