پێكهاتە ئاینییەكانی كوردستان جەژنی رەمەزان پیرۆز دەكەن

:: PM:10:18:23/05/2020 ‌

سبەی یەكشەم یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە لای موسڵمانان، بەو پێیەی هەرێمی كوردستان لە مێژووەوە و تا ئێستەیش شوێنی ئاینە جیاوازەكان و ئاشتەواییەكی بەهێزی ئاینی تیادایە، بەو بۆنەیەوە بەڕێوەبەرایەتی پێكەوەژیان و پێكهاتەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانان كرد.
بەیەكەوە ژیان یەكێكە لە شانازییەكانی هەرێمی كوردستان
وەك لە پیرۆزبایینامەكەدا هاتووە،  بەناوی سەرجەم پێكهاتە ئاینییەكانی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و جیهان دەكەین، ئاواتەخوازین ئەم جەژنە ببێتە هۆكاری  زیاتر قوڵكردنەوەی گیانی پێكەوەیی  برەودان بە ئاشتی و خۆشەویستی نێوان هەموو پێكهاتەكانی كوردستان. هەموومان پێكەوە لەخوای گەورە دەپارێینەوە كۆتایی بە دەرد و ناخۆشی بێ و مرۆڤایەتیش پارێزراو بكات 

شایەنی باسە هەرێمی كوردستان كە مێژووی ژیان تیایدا بۆ دەیان هەزاران ساڵ دەگەڕێتەوە، هەر لە كۆنەوە شوێنی شارستانیەتە جیاوازەكان بووە، لەو ساتەوەیش تا ئێستە بەهۆی سروشتی كورد كە دوور لە رەگەزپەرستی و دەمارگیرییەك، رێز لە هەموو نەتەوە و ئاین و تایفە و كۆمەڵیەكی ئاینی ناوە، بۆیە ئەوان هەمیشە بەشداری لە بۆنە نەتەوەیی و ئاینییەكانی كوردستان دەكەن و لە خۆشی و ناخۆشیدا ئامادەن. 
 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل