17 تووشبووی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان چاك بوونەوە

:: PM:11:14:23/05/2020 ‌

دوای مانەوەیان بۆ ماوەی 10 رۆژ لە نەخۆشخانە و لە ژێر چاودێری پزیشكی و وەرگرتنی چارەسەر، 17 تووشبووی كۆرۆنای نوێ چاك بوونەوە و گەڕانەوە ماڵ و سەر ژیانی ئاسایی خۆیان، ئەوەیش دوای ئەوەی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ژمارەیەك تووشبوونی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای لە هەرسێ پارێزگای سلێمانی و هەولێر و دهۆك راگەیاند.
پێویستە هاووڵاتییان پابەندی رێنوێنییەكان بن
وەك لە راگەیاندنێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هاتووە، لێرەوە داوا دەكەین هاووڵاتییان پابەندی رێنمایە تەندروستییەكان بن، لەپێناو ژیانێكی تەندروست و دوور لە تووشبوون بە كۆرۆنا.

بەپێی دوایی راگەندراوی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی 24 سەاتی رابردوو 791 پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، 313 لە هەولێر و 220 لە سلێمانی و 258 لە دهۆك. دەرەنجام 15 تووشبووی نوێ تۆمار كران، یەكێكیان لە پارێزگای هەولێر و هەشت لە پارێزگای سلێمانی و شەش لە پارێزگای دهۆك.

بەوەیش كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان 476 تووشبوون، لەنێویاندا پێنج حاڵەتی مردن هەیە و 386 نەخۆشیش چاك بووەتەوە، ئێستە تەنیا 85 نەخۆش لە ژێر چاودێری پزیشكیدان.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل