فایق شێخ عه‌لى په‌رله‌مانتارى ناسراوى عێراق ئاشكراى كرد، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى 48 هه‌زار چه‌كداریان هه‌یه، كه‌چى به‌رپرسه‌كانیان مووچه‌ى 130 چه‌كدار وه‌رده‌گرن، له‌م ژمارانه‌یش ده‌رده‌كه‌وێ 82 هه‌زاریان بندیوارن یان هه‌ر بوونیان نییه كه له عێراق به "فه‌زایى" ناو ده‌برێن.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
ئه‌لعه‌ره‌بیه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ى ئایار بڵاوى كردووه‌ته‌وه له كاتێكدا بارودۆخى ئابوورى عێراق خراپه، په‌رله‌مانتارێك راستییه‌كى قوڕس ئاشكرا ده‌كات.
داوا له عێراقییه‌كان ده‌كرێت به‌ره‌نگارى گه‌نده‌ڵییه‌كانى حه‌شد ببنه‌وه
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى ماڵپه‌ره‌كه باسى كردووه، فایق شێخ عه‌لییه له تويتێكدا گوتوویه‌تى حه‌شدى شه‌عبى 48 هه‌زار چه‌كدارى هه‌یه، كه‌چى به‌رپرسه‌كانى مووچه‌ى 130 هه‌زار كه‌س وه‌رده‌گرن، بۆیه له‌م ژماره‌یه ده‌رده‌كه‌وێت 82 هه‌زاریان فه‌زایین.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره داوايشى له عێراقییه‌كان كردووه، به‌ره‌نگارى ئه‌و دیارده‌یه ببنه‌وه.
له عێراق ده‌یان شێوازى گه‌نده‌ڵى هه‌یه و ئه‌مه‌یش وایكردووه عێراق له ریزى پێشه‌وه‌ى وڵاتانى گه‌نده‌ڵ بێت له ئاستى دنیا. یه‌كیك له دیارده‌كانى گه‌نده‌ڵییش دیارده‌ى بندیواره، یان فه‌زاییه، ئه‌مه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه بوونیان نییه و ده‌وام ناكه‌ن كه‌چى به‌ناوى ئه‌وانه‌وه مووچه خه‌رج ده‌كرێت.