ئه‌مساڵ له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سنوورى پارێزگاى سلێمانى مێروى جۆرى سن داویه‌تى له به‌رهه‌مى جووتیاران، به‌هۆیه‌وه زیانێكى زۆرى پێگه‌یاندون و كشتو‌كاڵى سلێمانیش ده‌ڵێت، هاوكارى جووتیاران كراوه و ده‌رمانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 26ى ئایار، ڕزگار خدر جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كشتو‌كاڵى پارێزگاى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، هه‌ر له سه‌ره‌تاى مانگى سێى ئه‌مساڵه‌وه ئاگادارى هاتنى مێروى جۆرى سنین، ئاماده‌كاریمان كردووه و ته‌واوى به‌شه كشتوكاڵییه‌كان له ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ده‌وام نه‌بووه كاریان كردووه و هاوكاریی جووتیارانیان كردووه.
ئه‌و مێرووه له ناوچه گه‌رمه‌كان هه‌ڵناكات و به‌ره‌و ناوچه سارده‌كان ده‌ڕۆن
گوتیشى، له سنوورى شارباژێر، پشده‌ر، شاره‌زوور و قه‌ره‌داغ ده‌رمانى پێویست دراوه‌ته جووتیاران بۆ قه‌ڵاچۆكردنى ئه‌و مێرووه تا زیان به به‌رهه‌مى جووتیاران نه‌گه‌یه‌نێت، له نێوان 10 بۆ 13 هه‌زار لیتر قڕكه‌ر دابه‌ش كراوه.
هه‌روه‌ها گوتى، ئه‌و مێرووه بدات له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك زیانى زۆر به به‌رهه‌مى جووتیاران ده‌گه‌یه‌نێت، له‌م جه‌ژنه‌شدا هاوكاریی جووتیاران كراوه و بۆ ئه‌وه‌ى زیانى زۆریان پێ نه‌گات قڕكه‌ریان پێ دراوه، ئێستە كه به‌ره‌و گه‌رما ده‌چین ئه‌و مێرووه له ناوچه گه‌رمه‌كان هه‌ڵناكات و به‌ره‌و ناوچه سارده‌كان ده‌ڕۆن.
باسى له‌وه‌ش كرد، داواکارین لە جووتیاران کە ئەو مێرووەیان لە هەر ناوجەیەک بینی ئاگادارمان بکەنەوە، بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارییان بكه‌ین و تووشى زیان نه‌بن، چونکە مه‌به‌ستمانە جووتیاران به‌رهه‌مێكی باشیان هه‌بێت.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى