دانیشتووانی گونده‌كانی سنووری "ماوه‌ت"ی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی داوا ده‌كه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه نیشته‌جێبووه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌ترسیی له‌سه‌ر گیانیان هه‌یه و له دڵه‌راوكێدا ده‌ژین.
شه‌وی رابردوو له گوندی سه‌فره‌ی سه‌ر به ماوه‌ت به‌هۆی بۆردمانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی توركیاوه پێنج چه‌كداری په‌كه‌كه كه‌له ناو ئۆتۆمبێلێكدابوون و كوژران.
كامه‌ران حه‌سه‌ن، قایمقامی قه‌زای ماوه‌ت به "وشه"ی راگه‌یاند، شه‌وی رابردوو به‌هۆی بۆردمانی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی بێ فڕۆكه‌وانی توركیاوه له گوندی سه‌فره پێنج چه‌كداری په‌كه‌كه كه له‌ناو ئۆتۆمبێلێكدا بوون كوژران.
داوا ده‌كه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنووری گونده‌كانی سه‌فره‌و گه‌ڵاڵه و قامیش دوور بكه‌ونه‌وه
عوسمان عه‌لی دانیشتووی یه‌كێك له‌و گوندانه‌ی نزیكن له په‌كه‌كه‌وه به "وشه"ی راگه‌یاند، زۆر بێزارن له بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له نزیكی گونده‌كانمان، چونكه به‌سایه‌ی ئه‌وانه‌وه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامداین.
روونیشی كرده‌وه، داوا ده‌كه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنووری گونده‌كانی سه‌فره‌و گه‌ڵاڵه و قامیش دوور بكه‌ونه‌وه.
كه‌یوان كه‌ریم، هاووڵاتییه‌كی تری ئه‌و سنووره‌یه بۆ "وشه" گوتی، به‌پێی زانیاریی بوونی په‌كه‌كه له سنووری ئه‌و گوندانه به ره‌زامه‌ندی یه‌كێتی له‌سه‌ره.
دووپاتی كرده‌وه، په‌كه‌كه ئه‌و ناوچانه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داهات به‌كارده‌هێنێت، بۆیه هیچ كات ئاماده نییه ناوچه‌كه جێبهێڵێت.
ماوه‌ت له رووی جیۆگرافییه‌وه ده‌كه‌وێته سنووری شارباژێڕی سه‌خته‌وه به‌دووری 55 كیلۆمه‌تر له باكوری رۆژهه‌ڵاتی شاری سلێمانی، درێژ ده‌بێته‌وه تا سه‌ر سنووری ئێران و هاوسنووره له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران، ده‌كه‌وێته نێوان شارۆكه‌ی شارباژێڕ و شارۆكه‌كانی دووكان و پشده‌ر.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا