قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگەكانی هەرێم درێژ كرایەوە

:: PM:09:18:27/05/2020 ‌

یەكێك لەو رێوشوێنانەی خۆپارێزی لە دژی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ وەرگیراون، سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆیە لە نێوان پارێزگەكان، ئەمڕۆ چوارشەم وەزارەتی ناوخۆ، قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگەكانی تا 15/06/2020 درێژ كردەوە، ئەوەیش لە چوارچێوەی ژمارەیەك بڕیار كە لە خوارەوە هاتوون، لەوانە هاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەی فۆڕمی ئەلیكترۆنییەوە هاتوچۆ لە نێوان پارێزگەكان بكەن.


سیستمی فۆڕمی ئەلیكترۆنی رێگەپێدان بەردەوام دەبێت

 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل