پەرلەمانتارێك: هێزە سیاسییەكانی دەنگیان بە دەركردنی ئەمەریكا دا پاشگەز بوونەتەوە

:: PM:11:11:27/05/2020 ‌

لە سەرەتای ئەمساڵ و وەك كاردانەوەیەك بەرانبەر كوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لەلایەن ئەمەریكاوە، فراكسیۆنە شیعەكانی ناو پەرلەمانی عێراق دەنگیان لەسەر پڕۆژەبڕیارەك دا بەناچاركردنی حكوومەت بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق، پەرلەمانتارێكی عێراق دووپاتی كردەوە كە ئەوانە پاشگەز بوونەتەوە.
لە بەرژەوەندی عێراقە هاوپەیمانان بمێننەوە
لە سەرەتای ئەمساڵ هێزەكانی ئەمەریكا لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا، قاسم سلێمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرپەرشتیاری حەشدی شەعبیان كوشت، ئەوەیش كاردانەوەی گەورەی فراكسیۆنە شیعەكانی پەرلەمان لێ كەوتەوە و وای كرد بە زۆرینە پڕۆژەبڕیارێك بۆ ناچاركردنی حكووومەت بۆ دەركردنی هێزە بیانییەكان، لەوانەیش ئەمەریكا بێ كورد و سوننە، تێپەڕێنن.

باسم خەشان، پەرلەمانتاری شیعە ئەمڕۆ چوارشەم گوتی، ئەو هێزە سیاسیانەی لە كانوونی دووەمی ئەمساڵ دەنگیان بە بڕیارەكەی پەرلەمان دا بۆ ناچاركردنی حكوومەت بە دەركردنی هێزەكانی ئەمەریكا و هێزە بیانییەكان لە عێراق، پێدەچێت ئەوان پاشگەز بوونەتەوە.

زیاتر گوتی، لە سایەی ئەو دۆخە سەختەی عێراق پێیدا تێپەڕ دەبێت و بەهۆی دەركەوتنەوەی جموجۆڵەكانی داعش، لە بەرژەوەندی عێراقە كە هێزی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو رێكخراوە لە عێراق بمێننەوە.

    





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل