سه‌رۆكی حزبێكی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به رژدی كار له‌سه‌ر نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و ئه‌نجامدانی چاكسازی ده‌كات، ئه‌مه‌یش رێ له پیسخۆره‌كان ده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 28ی ئایار، عبدولقادر بازرگان سه‌رۆكی حزبی چاكسازیی توركمان به "وشه"ی راگه‌یاند، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كودستان به‌ڕژدی كار بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی چاكسازی و چەسپاندنی لامه‌ركه‌زیی كارگێڕی ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك بگونجی له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
جگه له گه‌نده‌ڵكار و پیسخۆره‌كان كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان تێكده‌چێت
سه‌رۆكی حزبه‌كه روونی كرده‌وه، سه‌رۆك وه‌زیران خۆی مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ند بگاته رێككه‌وتن له‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی نیازپاكی هه‌رێم به‌رانبه‌ر به ناوه‌ند و حكوومه‌ته‌كان پێشان بدات.
بازرگان ئاماژه‌ی به‌وه دا، هه‌موو هاووڵاتییانی كوردستان له‌و یاسایه‌ی چاكسازی كه حكوومه‌تی هه‌رێم كاری له‌سه‌ر ده‌كات، سوودمه‌ند ده‌بن، جگه له گه‌نده‌ڵكار و پیسخۆره‌كان كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان تێكده‌چێت.
"وه‌ك خۆمان له پارتی چاكسازی توركمان به هه‌موو شێوه‌ك پاڵپشتی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌بین، بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی و پێویسته لایه‌نه‌كانی تریش هاوشێوه بن." بازرگان وای گوت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه سه‌رۆكی حكوومه‌ت له یه‌كه‌مین به‌رنامه و هێڵه گشتییه‌كانی كابینه‌كه‌ی، یه‌كه‌م خاڵی ئه‌نجامدانی چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی بوو كه حكوومه‌تێكی به‌هێز دروستی بكات.