رینۆ كابیسۆ كه موزیكوانێكی ناوداری فڕه‌نسایه، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی له تیپێكی ئۆركێسترایی به‌رده‌وام موزیكیان بۆ هه‌زاران كه‌س ده‌ژه‌ند، كه‌چی ئێسته به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ماوه‌یه‌ك بوو له خه‌ڵك و موزیك دوور كه‌وتبوونه‌وه، ئێسته دووباره ده‌ستیان پێ كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام موزیكهكهیان له‌ناو هۆڵێكی چۆڵ و له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه ده‌گه‌یه‌نن به خه‌ڵك.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، رینۆی موزیكوان ده‌ڵێ وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره له‌ناو هۆڵێكی چۆڵدا موزیكهكهمان ده‌گه‌یه‌نینه جه‌ماوه‌ر، به‌ڵام ئه‌م ئه‌زموونه‌یش خراپ نییه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ست ده‌كه‌ین دووباره ده‌ست به ژیانێكی نوێ ده‌كه‌ینه‌وه.
زیاتر ده‌ڵێ، ئه‌و هۆڵه‌ی ئۆركێستراكهی ئێمه له پاریس موزیكی تێدا ده‌ژه‌نێ "فیلارمۆنی دوباری"ی موزیكییه و دوو هه‌زار و 400 كه‌س تێیدا جێیان ده‌بێته‌وه، هه‌فتانه له‌و هۆڵه‌دا چالاكیمان ده‌بێت، به‌ڵام له مانگی ئاداره‌وه به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و مانه‌وه‌ی خه‌ڵك له ماڵه‌كانیان، چالاكییه‌كانمان راگرتبوو، بۆیه ده‌بوو ئه‌گه‌ر له‌ڕێی ئینته‌رنێتیشه‌وه بووبێت، دیسان تێكه‌ڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌مان ببینه‌وه.
رینۆ ئه‌وه‌شی گوتووه، ئه‌مجاره من و هاوڕێكانم كه 23 ژه‌نیار بووین، پارچه موزیكی "میتامۆرفۆزن"ی موزیكوانی ئه‌ڵمانی جیهانی "ریچارد شتراوس"مان له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه پێشكه‌شی جه‌ماوه‌ر كرد، ئه‌م ئه‌زموونه‌یش بۆ ئێمه خراپ نه‌بوو، به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر پێی ئاسووده بووین.
له‌باره‌ی هۆڵهكهشهوه گوتی، راسته به‌هۆی كۆرۆناوه هۆڵه‌كه چۆڵ بوو و ته‌نیا دوو كارمه‌ندی هۆڵه‌كه‌ی لێ بوو، ئه‌و دوو كارمه‌نده ده‌مامكیان به‌ستبوو، به‌ڵام ئێمه‌ی ژه‌نیاران ئه‌گه‌رچی دهمامكمان نه‌به‌ستبوو، به‌ڵام نێوانی دوو ژه‌نیار به‌لای كه‌مه‌وه یه‌ك مه‌تر ده‌بوو، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، به‌و چالاكییه زۆر دڵخۆش بووین.
دواتریش ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی داوه، وێڕای ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگه موزیكییهكه له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه پێشكه‌ش كرا، به‌ڵام هه‌زاران كه‌س توانییان چێژ له ئاهه‌نگه‌كه وه‌ربگرن.