ماڵپه‌ڕی بڕاون پۆله‌تیكه‌ل ڕیڤیۆی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی له‌باره‌ی ئه‌مه‌ریكای سه‌رده‌می تره‌مپ بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه پاش 50 ساڵی تر هه‌ڵه ستراتیجییه‌كانی تره‌مپ دژ به ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌رییه‌كانیان به ته‌واوی ده‌رده‌كه‌وێ، چونكه ئه‌و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی پێگه‌ی ئه‌مه‌ریكا له جیهان گه‌وره‌ترین پاشه‌كشه بكات و زۆرترین زیان به ئێسته و داهاتووی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌یه‌نێت.
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه دوای 50 ساڵی تر، چۆن خوێندنه‌وه و لێكدانه‌وه بۆ سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپ له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێ و چه‌ند بژاره‌یه‌كی خستووه‌ته ڕوو، كه ئایا باس له قووڵكردنه‌وه‌ی كێشه حزبییه‌كانی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ین، یان دامه‌زراندن و دوورخستنه‌وه‌ی زۆرترین به‌رپرسی حكوومه‌ت و دانانی حكوومه‌تێك كه هه‌موو ڕۆژ گۆڕانكاری تێدا ده‌كرا، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ستراتیجێكی هه‌بێت، یاخود باس له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆشكی سپی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێ له چۆنیه‌تیی خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه گرنگ و ستراتیجییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ده‌بێ نموونه‌ی خیانه‌تی تره‌مپ له كورد بهێنینه‌وه، یان شكستی ئه‌مه‌ریكا له پاراستنی هه‌ژموونی خۆی له ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و ڕێكخراوه جیهانی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تر، هه‌موو ئه‌و پرسیارانه چ ئێسته و چی دوای 50 ساڵی تر وه‌ڵامی بده‌ینه‌وه، به ڕووی ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه تره‌مپ ئه‌مه‌ریكای تووشی گه‌وره‌ترین كێشه و كاره‌سات كردووه‌ته‌وه و ده‌رئه‌نجامه‌كان سه‌لمێنه‌ری نه‌زانی و گه‌مژه‌یی تره‌مپ ده‌رده‌خه‌ن به تایبه‌ت له بواری سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی.
له ته‌واوی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی دا، دۆناڵد تره‌مپ كێشه‌ی بۆ زۆرینه‌ی په‌یماننامه‌كان دروست كرد، كه ده‌یان ساڵه ئه‌مه‌ریكا تێیدا ئه‌ندامه و پێوه‌ی پابه‌نده، گرفتی له چه‌ندان ڕێكخراوی وه‌كو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی دروستكرد، ئه‌مه‌یش هه‌مووی به‌هۆی سیاسه‌تی خۆپه‌رستی و ناواقیعی تره‌مپه‌وه، كه وا بیر ده‌كاته‌وه، وڵاتان به ته‌واوی هه‌موو شتێك له ئه‌مه‌ریكا قبووڵ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه سه‌رجه‌می هه‌ڵه‌یه و ئه‌و سیاسه‌تانه وایكردووه وڵاتان زۆرترین كار بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌مه‌ریكا دوور بكه‌ونه‌وه و ڕوو له ڕووسیا و چین بكه‌ن.
دوای خیانه‌تكردن له كورد زۆربه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌دوای جێگره‌وه ده‌گه‌ڕێن
تره‌مپ به‌و شێوازه مامه‌ڵه هه‌رزه سیاسییانه‌ی گه‌وره‌ترین خزمه‌ت و ده‌رفه‌تی بۆ چین ڕه‌خساند تا به ته‌واوی جیهان كۆنتڕۆڵ بكات و له داهاتوویه‌كی نزیكیش شوێنی ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێته‌وه، سه‌ره‌نجامیش به‌هۆی هه‌ڵچوونه به‌رده‌وامه‌كانی تره‌مپ و سیاسه‌تكردن بووه به شێوازێكی وشك و خۆبه‌ڕاست زانین و تاكڕۆیی به ڕێژه‌یه‌كی ڕه‌ها، كۆی گشتی ئه‌و گرفتانه‌یش كاریگه‌رییه‌كانیان له‌سه‌ر پێوه‌ندییه سیاسی و ئابووری و بازرگانی و ستراتیجییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له چه‌ند ده‌یه‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان ده‌بێت.
له ڕاستیدا هه‌ن پرس و بابه‌ت هه‌ن ته‌نیا پێوه‌ست نین به ئه‌مه‌ریكاوه، به‌ڵكو به‌شێكن له به‌ها، كه‌چی تره‌مپ هیچ به‌هایه‌كی بۆ ئه‌و كولتووره ده‌وڵه‌مه‌نده سیاسییه‌ی وڵاته‌كه نه‌هێشته‌وه، له تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2019 سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له پشتیوانیكردنی كورده‌كان كشانده‌وه، له كاتێكدا ئه‌وان تاكه ئومێد و سه‌رچاوه‌ی جیهانبوون بۆ له‌ناوبردنی تیرۆریستانی داعش و توانیشیان ئه‌و ئومێد و هیوایه‌ی كه جیهان خواستی بۆی هه‌بوو، له ماوه‌یه‌كی كه‌م و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه به‌دی بهێنن، به‌ڵام به كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا، تره‌مپ ئه‌وانی له‌به‌رده‌م ڕه‌شه‌بای گورگه‌كانی توركیا هێشته‌وه، ئه‌مه‌یش وایكرد هاوپه‌یمانه ستراتیجییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به په‌له بیر له ئه‌لته‌رناتیڤی ئه‌مه‌ریكا بكه‌نه‌وه، چونكه ده‌سبه‌رداربوون له هێزێك كه له شوێنی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا خوێنیان ده‌ڕشت، مانای وایه تره‌مپ وه‌فای بۆ هیچ هاوپه‌یمانێكی تری ئه‌مه‌ریكا نابێت. ئه‌مه‌یش سه‌رده‌می كه‌وتنی به‌ها و نه‌مانی متمانه‌یه به ئه‌مه‌ریكییه‌كان كه پێشتر هه‌موو وڵاتان به‌هۆی خاوه‌ن به‌ڵێنی و ڕه‌وشت و مۆڕالی به‌رزه‌وه، هانایان بۆ واشنتن ده‌برد.
چوار ساڵی حوكمی تره‌مپ ده‌بێته مێژوویه‌كی ڕه‌ش له ئه‌مه‌ریكا
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رجه‌م دۆسییه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا شكستی خواردووه و ئه‌مه‌ریكای تووشی گێژاوێكی قووڵ كردووه، له داماڵینی پیۆنگیانگ له چه‌كی ئه‌تۆمی و له ڕێگری ئێران له گه‌یشتن به چه‌كی ئه‌تۆمی و ناچاركردنی بۆ ملدان له ڕێی فشاره ئابووری و بازرگانییه‌كان، له پاراستنی پێگه و هه‌ژموونی خۆی له سووریا، له مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپییه‌كان و ناتۆ، كه پێشتر له هه‌موو وڵاتێك زیاتر پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا بوون، ئێسته له هه‌موو وڵاتێك زیاتر ڕه‌خنه له كۆشكی سپی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌گرن، ده‌ستیان به گفتوگۆ و دانوستاندن له‌گه‌ڵ مۆسكۆ و په‌كین كردووه.
دیموكراسیه‌تی ئه‌مه‌ریكا تووشی گه‌وره‌ترین هه‌ره‌س بووه و به ته‌واوی جیهانی بێ ئومێد كرد، ئه‌و سیسته‌م و سیاسه‌ت و دیموكراسییه‌ی كه وڵاتان هیوایان ده‌خواست له ئه‌مه‌ریكای وه‌ربگرن و له‌به‌ری بگرنه‌وه و له سنووره سیاسییه‌كانی خۆیان جێبه‌جێی بكه‌ن، ئێسته هه‌مووان لێی دوور ده‌كه‌ونه‌وه و به خۆپارێزییه‌وه‌یش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واشنتن ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌مه چوار ساڵی ڕه‌ش ده‌بێ له مێژووی ئه‌مه‌ریكا و هه‌رگیز ئه‌مه‌ریكییه‌كان هیوای پێ ناخوازن.