وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، چوار تووشبووی تری كۆرۆنا له دهۆك تۆمار كراون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاندووه، له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان و تووشبووان، چوار تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 له پارێزگای دھۆك ده‌ستنیشان كران.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، تووشبووه‌كان ژنێكی ته‌مه‌ن 44 ساڵ و سێ كچی ته‌مه‌ن 15 و 13 و نۆ ساڵان، دانیشتووی ناو شاری دھۆكن و به‌ركه‌وته‌ی تووشبووه‌كه‌ی دوێنێ یه.