وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا تووشبووێكی تری ڤایرۆسی كۆڤید 19ی له شارێكی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، له به‌رده‌وامی گه‌ڕان به دوای گومان لێكراوان و تووشبوان، تووشبووێكی تری ڤایرۆسی كۆڤید 19 له پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستنیشان كرا.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، كه ئه‌و تووشبووه ژنێكی ته‌مه‌ن 49 ساڵه و نیشانه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی هه‌بووه و پشكنینی بۆ كراوه و ده‌رئه‌نجامی پشكنینه‌كه پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه، تووشبووه‌كه دانیشتووی گه‌ڕه‌كی مه‌نتكاوه‌ی شاری هه‌ولێره.