هه‌واڵگریی ئوردن ئاشكرای ده‌كات، كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستیی داعشیان له ئوردن پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه كه تیرۆریستان به‌نیاز بوون گه‌شته‌وه‌رانی بیانی بكه‌نه ئامانجی كرده‌وه‌كه‌یان.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێی حوزه‌یران له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ئوردن بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تیرۆریستانی داعش له پلانه‌كه‌یاندا ویستوویانه له ناوچه‌ی ئوم قه‌یسی شوێنه‌واری كه ده‌كه‌وێته باكوری وڵات، ده‌ست له گه‌شته‌وه‌ری بیانی بوه‌شێنن.
به‌پێی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان، كارمه‌ندانی هه‌واڵگریی ئوردن كه له‌و وڵاته‌دا به باڵی به‌هێزی ته‌ناهیی دێته ژمار، له‌وكاته‌ی كه تیرۆریستان ویستوویانه كرده‌وه‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن، گه‌مارۆ دراون و هاتوونه‌ته گرتن كه چوار كه‌س بوون.
له راپۆرته‌كاندا ئه‌وه‌ش هاتووه، دوو له تیرۆریسته‌كان ئه‌ركیان ئه‌وه‌بووه كه به چه‌قۆ له پشته‌وه له گه‌شته‌وه‌رانی بیانی بده‌ن، دووه‌كه‌ی تر چاودێریی شوێنه‌كه و پاسه‌وانی ئه‌وانی تر ده‌كه‌ن كه به كرده‌وه‌كه هه‌ڵده‌ستن.
به‌پێی رۆژنامه‌ی "الرای"ی حكوومی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م دادگای ئاسایشی ده‌وڵه‌ت، لێكۆڵینه‌وه له تیرۆریسته‌كان كراوه و ددانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه.