ڕۆژ به ڕۆژ ئاماره‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان و زیاتر ده‌بێت، سلێمانیش پشكی زۆری له‌و تووشبووانه به‌ركه‌وتووه كه به‌شێكی سه‌ره‌كی پێوه‌ندی به پابه‌ندنه‌بوونی هاووڵاتییانی شاره‌كه بهرێنوێنییهكان و هاندانی هه‌ندێك كه‌س هه‌بووه بۆ جێبه‌جێ نه‌كردنی رێنوێنییه‌كان.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی سلێمانی هان دراون بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كان نه‌بن تا له‌گه‌ڵ دروستبوونی كاره‌سات و زۆربوونی ئاماره‌كان هێرش بكرێته سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، چه‌ند به‌رپرسێكی حزبی كه كاری بازرگان‌یش ده‌كه‌ن، له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كی سلێمانییان له‌گه‌ڵ ئێران كردووه‌ته‌وه، هاوكات هیچ تیمێكی ته‌ندروسیش له مه‌رزی باشماخ نه‌ماون كه له‌گه‌ڵ كاری بازرگانی هاتوچۆی هاووڵاتییانی پێدا ده‌كرێ.
كۆی گشتی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 له هه‌رێمی كوردستان 849 تووشبووه، له‌ناویاندا 14 مردن هه‌یه و 434 نه‌خۆش چاك بوونه‌ته‌وه، د. یاد نه‌قشبه‌ندی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی دووپات ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه بڕوات، كاره‌سات به‌ڕێوه‌یه و له هه‌ر ماڵێكی سلێمانی تووشبوویه‌ك ده‌بێت.
حاڵه‌ته‌كان له تووشبوونه‌وه گۆڕاوه به مردن
ئه‌و بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌خێرایی ئه‌و خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆنترۆڵ بكه‌ن.
وه‌ك روونی كرده‌وه كه تا ئێسته زیاتر له حه‌وت نه‌خۆشی تووشبوو به كۆرۆنا له سلێمانی پێویستیان به هه‌ناسه‌ی ده‌ستكرد هه‌یه،" نه‌خۆشخانه‌كانیش توانایه‌كی سنوورداریان هه‌یه".
بۆچی له سلێمانی كۆرۆنا به خێرای گه‌شه‌ی كرده‌وه؟
دوو هه‌فته‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان، سلێمانی یه‌كێك بوو له‌و شارانه‌ی كه به‌ته‌واوی به‌سه‌ر كۆرۆنادا زاڵ بووبوو، هیچ تووشبوویه‌كی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كاندا نه‌مابوون، به‌ڵام چه‌ند هۆكارێك، سلێمانی به‌و ڕۆژه گه‌یاند و ئێسته حاڵه‌ته‌كان له تووشبوونه‌وه گۆڕاوه به مردن به كۆرۆنا.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی "وشه" له سنووری سلێمانی ته‌نیا ده‌روازه‌ی باشماخ له‌گه‌ڵ ئێران به فه‌رمی كاری بازرگانی و هاتوچۆی هاووڵاتییان ده‌كات، جیا له‌وه چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كی تری نافه‌رمی هه‌ن كه ئه‌مانه‌ن "ده‌روازه‌ی پشته، سه‌رته‌كی به‌مۆ، شوشمێ، سه‌یرانبه‌ن، كێلێ".
له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌كێتی كه كاری بازرگان‌یش ده‌كه‌ن، گوشار كرابوو ده‌روازه‌ی "شوشمێ و پشته" بكرێنه‌وه
له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا تا چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌بێ ئاگاداری ئیداره‌ی سنووره‌كه تیمی پزیشكی له ده‌روازه‌ی باشماخ لابرابوون، ئه‌وه هۆكارێكی ڕوونه كه كۆرۆنا چۆن هاتووه‌ته سلێمانی. "وشه" زانیویه‌تی له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌كێتی كه كاری بازرگان‌یش ده‌كه‌ن، گوشار كراوه كه ده‌روازه‌ی "شوشمێ و پشته" كرابووه‌وه.
زیاد كاكه ڕه‌زا سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و ده‌روازانه به ئاسانی هاتوچۆیان تێدا ده‌كرا، نووسراو كرابوو كه ده‌روازه‌ی "كێلێ" بكرێته‌وه، به‌ڵام دۆخه‌كه تێكچوو.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی دووپات ده‌كاته‌وه، جیا له كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازانه كه هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته‌ی سلێمانی، به‌رده‌وام خه‌ڵكیش به به قاچاخ له ئێرانه‌وه ده‌هێنرایه‌وه شاره‌كه.
كاكه ڕه‌زا داوای لێكۆڵینه‌وه ده‌كات به‌تایبه‌ت له پرسی لابردنی تیمی ته‌ندروستی له مه‌رزی باشماخ.
ڕێیه‌كانی ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ كەركووك و به‌غدا كه به‌شێكی زۆری پێوه‌ندی به كاری قاچاخچییه‌تی هه‌یه كرابوونه‌وه
"وشه" زیاتر به‌دواداچوونی له‌سه‌ر پرسی زیادبوونی ئاماره‌كانی كۆرۆنا له سلێمانی كرد، خاڵێكی تریش ده‌ركه‌وت ئه‌ویش كردنه‌وه‌ی ڕێیه‌كانی ئه‌و شاره‌یه له‌گه‌ڵ كەركووك و به‌غدا كه به‌شێكی زۆری پێوه‌ندی به كاری قاچاخچییه‌تی هه‌یه.
دیوه ئاشكراكانی زۆربوونی كۆرۆنا له سلێمانی:
هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێ دراوه، دیوێكی نهێنی و قاچاخی بووه كه بووه هۆكاری زیادبوونی كۆرۆنا له شاره‌كه‌دا، به‌ڵام دیوێكی تری ئاشكرا ئه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن گرووپێك و شاسوار عه‌بدولواحیدیش به‌رده‌وام خه‌ڵكی هان ده‌دران تا پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كان نه‌بن، ئه‌وه‌یش هۆكار بووه كه خه‌ڵكی له‌و سنووره واتێبگه‌ن نابێ ڕێنوێنییه‌كان جێبه‌جێ بكرێن به‌هۆی ئه‌وه‌ی "حكوومه‌ت پاره له وڵاتان به‌و بیانووه وه‌رده‌گرێ".
دروستكردنی ئه‌و رقه و هاندانی خه‌ڵك بۆ جێبه‌جێ نه‌كردنی ڕێنوێنییه‌كان، ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئێسته ده‌ركه‌وتن
دروستكردنی ئه‌و رقه و هاندانی خه‌ڵك بۆ جێبه‌جێ نه‌كردنی ڕێنوێنییه‌كان، ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئێسته ده‌ركه‌وتن، به‌جۆرێك نه حكوومه‌ت قازانجی كرد و نه هیچ دینارێكیش له وڵاتان وه‌رگیرا. ئه‌وانه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ست دا، نه گرووپه‌كه بوون و نه ئه‌وانه‌یشی كه هانی خه‌ڵكیان ده‌دا پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كان نه‌بن.
ئێسته خه‌ڵكی سلێمانی دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه پابه‌ندی ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان ده‌بن، چونكه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن بڕوای ئه‌وه‌یان بۆ دروست بووه كه ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردی و ده‌یكات، خۆپارێزییه پێش هه‌موو وڵاتێك و ده‌بێت تاك خۆی پێوه‌ی پابه‌ند بێ.
ئه‌وه به‌شێك بوون له هۆكاره‌كان، ده‌شێ هۆكارگه‌لێكی تر هه‌بن و هێشتا ئاشكرا نه‌بووبن.