لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی سلێمانی باس له‌وه ده‌كه‌ن، هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و جێبه‌جێنه‌كردنی رێنوێنییه‌كان له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه، كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر دۆخه‌كه ده‌بێت له داهاتوودا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چواری حوزه‌یران، هێرش سه‌لیم جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، جێبه‌جێكردنی رێنوێنییه‌كان و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، پێوه‌سته به لایه‌نی تری پێوه‌ندیدار و ئێمه رێنوێنی بۆ هاووڵاتییان له خۆپاراستن و ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
وه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه نه‌چوونه ده‌ره‌وه و نه‌كردنه‌وه‌ی شوێنه‌كان، كاریگه‌ری ده‌بوو له‌سه‌ر كپكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ڵگرتنی ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه و جێبه‌جێنه‌كردنی رێنوێنییه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه ده‌بێت.
نه‌چوونه ده‌ره‌وه و نه‌كردنه‌وه‌ی شوێنه‌كان، كاریگه‌ری ده‌بوو له‌سه‌ر كپكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه
هاوكات ره‌زا حه‌سه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، له هه‌موو تاقیگه‌كان ئه‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه كه كۆرۆنا له ناوچه‌كه بڵاو بووه‌ته‌وه و بووه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر هه‌مووان.
ڕوونی كرده‌وه كه هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له پێناو بژێوی ژیانی هاووڵاتییان و جێبه‌جێنه‌كردنی رێنوێنییه‌كان، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك لایی خۆیه‌وه كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت.
دووپاتی كرده‌وه ئه‌گه‌ر هاووڵاتییان خۆیان نه‌پارێزن، نه‌خۆشییه‌كه زیاتر بڵاو ده‌بێته‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ئاماره‌كانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌بنه‌وه، سلێمانی ئێسته به‌هۆی ئه‌وه‌ی له رابردوو پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كان نه‌بوون، زۆرترین ڕێژه و مردنی به‌هۆی كۆرۆنا تێدا تۆمار كراوه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی