ناوی كاندیدی وەزارەتە بەتاڵەكانی حكوومەتی عێراق ئاشكرا دەبێت

:: PM:03:28:04/06/2020 ‌

دوای ئەوەی دوێنێ سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشكرای كرد كە پەرلەمانی عێراق لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا هەوڵی تەواوكردنی كابینەی حكوومەتی مستەفا كازمی دەدات و ئەگەری زۆرە لە دانیشتنی شەمووی پەرلەمان ئەو پرسە بخرێتە روو، ئەمڕۆ سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عێراق ناوی كاندید وەزارەتە بەتاڵەكانی ئاشكرا كرد كە ئەمڕۆ پێنجشەم كازمی رەوانەی پەرلەمانی كردوون.
پەرلەمان هەوڵی تەواوكردنی كابینەی حكوومەت دەدات
بەپێی سەرچاوەكە لیستی ناوی كاندیدەكان هەریەك لە فوئاد حوسێن، بۆ وەزارەتی ده‌ره‌وه‌  و حاكم ساڵار عەبدوسەتار بۆ وەزارەتی داد و ئیحسان عەبدولجەبار بۆ وەزارەتی نەوت و حەسەن نازم، بۆ وەزارەتی رۆشنبیری و محەمەد كەریم بۆ وەزارەتی كشتوكاڵ و عەلا جبووری، بۆ وەزارەتی بازرگانی و ئیڤان فایەق، بۆ وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران لەخۆ دەگرێت. 

دوێنێ پەرلەمانی عێراق دوای شەشە مانگ یەكەم كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز كرد و بڕیاری دا كۆبوونەوەكانی بەردەوام بن و شەمووی داهاتوو سێیەم كۆبوونەوەی ئەم وەرزەی یاسادانان ساز دەكات، ئەمڕۆ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ناوی حەوت كاندیدی بۆ وەزارەتە بەتاڵەكانی رەوانەی پەرلەمان كرد و چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبوونەوەی شەمووی داهاتوو دەنگیان لەسەر بدرێت.

حكوومەتی مستەفا كازمی دوای نزیكەی پێنج مانگ لە دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی بە گوشاری خۆپێشاندەران و دوای مشتومڕێكی زۆر هاتە دامەزراندن، لە 7ی ئایار لە كۆی 22 وەزارەت، دەنگ بە حەوت وەزارەتی ئەو حكوومەتە درا، بەوپێیەی لە ماوەی دوو هەفتە ئەوانیتریش پڕ بكرێنەوە، لە 12ی ئایاری رابردوو، بەڕێوەچوونی ئەو وەزارەتانی بە وەكالەتەت دیاری كرد و بڕیارە بەمنزیكانە وەزیریان بۆ دیاری بكرێت. 





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل