دواى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانی توركیا پارێزبه‌ندی له سێ په‌رله‌مانتاری ئۆپۆزسیۆن وهرگرتەوە، ئه‌مڕۆ میدیاكانى ئه‌و وڵاته بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه دوو پەرلەمانتاری هەدەپە گیران و له تۆڕه‌کانی كۆمه‌ڵایه‌تى چالاکە مه‌ده‌نییه‌كان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیووه و لە ئامەد پۆلیس رێ لە گردبوونەوە دەگرێ.
سایتی
حوریەتی توركی نووسیویەتی، په‌رله‌مانی توركیا پارێزبه‌ندی له سێ په‌رله‌مانتاری ئۆپۆزسیۆن وه‌رگرت به تۆمه‌تگه‌لێك، ئه‌وانیش بریتین له ئه‌نیس به‌ربه‌رئۆغڵو له حزبی گه‌لی كۆماری، له‌یلا گۆڤەن و مووسا فارس ئۆغلاری له "هه‌ده‌په".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى بەگوێرەی میدیاكانی توركیا، داواكارى گشتیى دیاربەكر، فەرمانى گرتنى بۆ هەردوو پەرلەمانتارى هەدەپە له‌یلا گۆڤەن و مووسا فارس ئۆغلاری دەركرد، دوای فەرمانەكەیش مووسا فارس ئۆغلاری لەسەر ڕێى دیاربەكر- ئورفا لەلایەن بازگەیەكى پۆلیسەوە گیراوه، هەروەها لەیلا گۆڤەن لە ماڵى خۆى لە دیاربەكر هاتووەتە گرتن.
ئەوەش ڕوونكراوه‌ته‌وه كه مووسا فارس لەو داوایەى كە لە دادگای دووەمى سزا قورسەكانى دیاربەكر بەڕێوە دەچێت بە تۆمەتى ئەندامبوون لە رێكخراوى تیرۆریستیى چەكداریى بە نۆ ساڵ زیندانى سزا دراوه، پێشتریش. پەرلەمانتارى هەدەپەى هەكارى لەیلا غۆفن لە هەمان دادگا و بە هەمان تاوان سزاى شەش ساڵ و سێ مانگى بۆ ده‌رچووه.
دوای گرتنیان هه‌ر ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێ، "شەرمەزارییە 26 ساڵە ئەقڵیەتی کوودەتاچێتی دەستی بەسەر پەرلەماندا گرتووە". له‌لایەکی تریشەوە له تۆڕەکانی كۆمه‌ڵایه‌تی به هاشتاگى #زوڵمى_نه‌ته‌وه‌یى چه‌ندان گوتار له‌وباره‌یه‌وه نووسراوه، هەڵمەتێک لە ئارادایە.
هاوکات نیوەڕۆی ئەمڕۆ پۆلیس رێی نەدا لایەنگرانی هەدەپە لە دیاربەکرد کۆببنەوە و کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیشی هەڵوەشاندەوە و گرژی لە نیوان هەردوولا ڕووی دا.
شایه‌نى باسه هەفتەی رابردووش لەبەر گوێگرتن لە گۆرانی، تورکە رەگەزپەرستەکان گەنجێکی کوردیان بەناوی بارش "ئاشتی" کوشت ئەوەش تووڕەیی کوردی لەو وڵاتە پەنگخواردوو کردووە.