به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى ئاژانسى
BBC به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا، به ملیۆنان له‌شفرۆش له به‌رده‌م سێ ئه‌گه‌رى سهرهكیدان، یه‌كه‌میان له رێى ئینته‌رنێته‌وه له كاره‌كانیان به‌رده‌وام بن، یانیش ژیانى خۆیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه و له كاره‌كانیان به‌رده‌وام بن، بژارده‌ى سێیه‌میش ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر هاوكارى رێكخراوه‌كان بژین.
له‌شفرۆشى دیارده‌یه‌ك له هه‌موو كۆمه‌ڵگاكانى مرۆیى به دیارده‌یه‌كى خراپ و نامرۆیى و تاوان وه‌سف كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هه‌ر له كۆنه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك بووه بۆ په‌یداكردنى داهاتى كه‌سانێك.
له ئیتاڵیا و ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌كى دارایى بۆ له‌شفرۆشه‌كان كۆ ده‌كرێته‌وه
به‌گوێره‌ى هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی مێژوویى، له‌شفرۆشى بۆ سه‌رده‌مى عێراقى كۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه و زیاتر له دوو هه‌زار ساڵ به‌ر له زایین ئه‌و دیارده‌یه هه‌بووه، تا ئێسته‌یش به‌رده‌وام هه‌یه و ته‌نانه‌ت له زۆر له وڵاتان به یاسا رێكخراوه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا، یه‌كێك له‌و كارانه‌ى كه راسته‌وخۆ به‌ر لێكه‌وته ئابوورییه‌كانى كۆرۆنا كه‌وتووه، دیارده‌ى له‌شفرۆشى بووه، چونكه زۆر له وڵاتان ئه‌و شوێنانه‌یان داخست كه كارى له‌شفرۆشى تێدا ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى ئاژانسى BBC به‌ریتانى ئه‌و ژنانه‌ى له‌و بواره‌دا كار ده‌كه‌ن، له به‌رده‌م سێ بژارده‌ن، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه له رێى ئینته‌رنێته‌وه له پێوه‌ندییه‌كانیان به‌رده‌وام بكه‌ن، دووه‌میان ئه‌وه‌یه واز له كاره‌كه بهێنن و پشت به كۆمه‌كى رێكخراوه مرۆییه‌كان ببه‌ستن، سێیه‌میشیان كه له زۆر وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و تازه پێگه‌یشتوو هه‌یه، ئه‌وه‌یه خۆیان رووبه‌ڕووى مه‌ترسى بكه‌نه‌وه و به‌رده‌وام بن.
له‌باره‌ی بژارده‌ى یه‌كه‌میان ئاژانسه به‌ریتانییه‌كه باسى له‌وه كردووه، ئه‌و ژنه له‌شفرۆشانه ناتوانن له رێى ئینته‌رنێته‌وه وه‌ك پێشتر به‌رده‌وام بن، یه‌كێك له له‌شفرۆشه‌كان باسى له‌وه كردووه له ئینته‌رنێت ناتوانێ پێوه‌ندى به هێز له‌گه‌ڵ كڕیاره‌كان دروست بكات و ته‌نیا ده‌توانێ ده‌مه‌ته‌قێیان له‌گه‌ڵ بكات، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌و باش نییه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه هه‌رچه‌نده زۆر له حكوومه‌ته‌كان به‌ره‌و كرانه‌وه‌ى بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان ده‌ڕۆن، كه‌چى تا ئێسته هیچ یه‌كێكیان باسیان له كردنه‌وه‌ى شوێنى له‌شفرۆشى نه‌كردووه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ژنانى له‌شفرۆش چاره‌نووسیان نادیار بێت.
تیلا ساندرز له زانكۆى لیسته‌ر مامۆستاى تاوانناسییه باسى له‌وه كردووه، حكوومه‌ته‌كان به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا خزمه‌تگوزارى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تییان بۆ زۆربه‌ى چینه‌كانى كۆمه‌ڵگا داناوه، كه‌چى ئه‌و خزمه‌تگوزارییه له‌شفرۆشه‌كان ناگرێته‌وه.
بۆیه چه‌ندان گرووپ هه‌ڵساون به‌وه‌ى به‌خشش و كۆمه‌كى بۆ ئه‌و كه‌سانه كۆ بكه‌نه‌وه كه له بوارى له‌شفرۆشى كار ده‌كه‌ن. له‌وانه گرووپێك له لاس فیگاس توانیویه‌تى 19 هه‌زار و 300 دۆلار كۆ بكاته‌وه و رێكخراوێكى تریش له ئیتالیا 21 هه‌زار و 700 یۆرۆى كۆ كردووه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده پاره‌كه كه‌مه، به‌ڵام ساندرز ده‌ڵێ ئه‌و بڕه پاره‌یه ژیانى كه‌سانێكى زۆرى له بوارى له‌شفرۆشى رزگار كردووه، به‌م پاره‌یه توانیویانه خۆراك و پێداویستى تر به‌ده‌ست بهێنن".
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه باس له‌وه كراوه، نه‌بوونى ئه‌و جۆره ده‌ستپێشخه‌رییانه له وڵاتانى تازه پێگه‌یشتوو، وایكردووه ژنانى له‌شفرۆش له‌سه‌ر كاره‌كانى خۆیان به‌رده‌وام بن، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وان مه‌ترسییه چونكه تێكه‌ڵ به‌كه‌سانى نه‌ناسراو ده‌بن، كه ئه‌گه‌رى تووشبوونیان به كۆرۆنا زیاتر ده‌كات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه شاره‌زایان له راپۆرته‌كه‌دا باسیان كردووه، كێشه‌ى له‌شفرۆشه‌كان له هه‌ندێك وڵاتى تر له سه‌رده‌مى په‌تاى كۆرۆنا ئه‌وه‌یه ناتوانن چاودێریى ته‌ندروستى به‌ده‌ست بهێنن، به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى كه نه‌خۆشیى ئایدزیان هه‌یه. بۆیه چه‌ند رێكخراوێكى خۆبه‌خش هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌خۆڕایى ده‌رمان بۆ له‌شفرۆشه‌كان دابین بكه‌ن.
زیاتر له 40 ملیۆن له‌شفرۆش له دنیا هه‌یه
تا ئێسته ژماره‌ى له‌شفرۆشان له دنیادا دیار نییه، به‌گوێره‌ى هه‌ندێك ئامار كه له‌لایه‌ن
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، زیاتر له 40 ملیۆن ژن له دنیا كارى له‌شفرۆشى ده‌كه‌ن، جگه له‌مه‌یش هه‌ر نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتوویه‌تى ساڵانه نزیكه‌ى چوار ملیۆن كچ و ژن روو له‌و بواره ده‌كه‌ن.
له
راپۆرتێكى رێكخراوى " Walk Free Foundation" ئه‌و ژنانه به كۆیله وه‌سف كراون، چونكه كڕین و فرۆشتنیان پێ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها گوتراوه ته‌نیا له ئه‌ڵمانیا 200 هه‌زار له‌شفرۆش هه‌ن.