شه‌وى رابردوو مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان، هه‌نگاوێكى تر‌ى نوێى بۆ نزیكبوونه‌وه‌ى زیاترى له كێشه‌كانى هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان نا. سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان ده‌رگاى گفتوگۆى راسته‌وخۆى له نێوان خۆى و هاووڵاتییان كرده‌وه كه ئه‌و هه‌نگاوه دواى چه‌ند سه‌عاتێك له ناو خه‌ڵك و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كاردانه‌وه‌ى لێ كه‌وته‌وه.
#لێم_بپرسە
ئه‌و هه‌نگاوه‌ى مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان یه‌كه‌مجاره پێڕه‌و ده‌كرێ كه به هاشتاگى #لێم بپرسه ده‌ستى پێ كرد، وه‌ك خۆیشى روونى كرده‌وه كه له‌مه‌ودوا هه‌وڵ ده‌دات به ڤیدیۆ وه‌ڵامى پرسیار و داواكارى هاووڵاتییانى كوردستان بداته‌وه.
به‌پێى به‌رنامه‌ى كارى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئامانجێكى نه‌هێشتنى رۆتینه، سه‌ربارى هه‌وڵدان بۆ نزیكبوونه‌وه‌ى حكوومه‌ت و هاووڵاتی، ئه‌و هه‌نگاوه‌ى مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستانیش له‌و چوارچێوه‌یه‌یه. به‌جۆرێك راسته‌وخۆ دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌نگاوه‌ى، ده‌یان كۆمێنت و سه‌رنجى هاووڵاتییانى ئاراسته كرا كه زۆربه‌یان داواى "چاكسازى و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى"یان ده‌كرد.
ده‌بێت به‌رپرس و خه‌ڵك به‌و شێوه‌یه لێك نزیك بن و سه‌رۆك وه‌زیران ئاگادارى كێشه‌كان بێ
سدیق چوارتایی هاووڵاتییه‌كى هه‌رێمى كوردستانه و نموونه‌ى سه‌تان هاووڵاتیى تر‌ى كوردستانه كه ئه‌و هه‌نگاوه‌ى مه‌سروور بارزانى به گرنگ ده‌زانێ. ئه‌و پێى وایه كه ده‌بێت به‌رپرس و خه‌ڵك به‌و شێوه‌یه لێك نزیك بن و سه‌رۆك وه‌زیران ئاگادارى كێشه‌كان بێ.
ئه‌و بۆ "وشه" ئومێدى خۆى پێشان دا كه تا ئێسته‌یش خه‌ڵكى كوردستان ئومێدیان به‌و كابینه‌یه هه‌یه. ده‌شڵێت "پێویسته ره‌وشى دارایى و ته‌نگژه‌كان روونتر بۆ خه‌ڵك بخرێته ڕوو تا تێگه‌یشتنى باش هه‌بێت". پێشى وایه خه‌ڵك سه‌تان پرسیاریان له سه‌رۆكى حكوومه‌ت هه‌یه و چاوه‌ڕێى وه‌ڵام ده‌كه‌ن.
به بڕواى چاودێران جیا له‌و هه‌نگاوه نوێیه، له‌ماوه‌ى ڕابردوودا مه‌سروور بارزانى زۆرترین گوتار و هه‌نگاوه‌كانى له نزیكى خه‌ڵكه‌وه هه‌بووه، به‌جۆرێك زۆرترین به‌رنامه‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران راسته‌وخۆ پێوه‌ندى به ژیانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌بووه و راسته‌وخۆ باسى كێشه‌كانى خه‌ڵك كراوه.
ئه‌یووب نه‌سره‌دین شاره‌زاى كارگێڕى له‌باره‌ى ئه‌و هه‌نگاوه‌ى مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان پێى وایه، ئه‌وه چه‌ند لایه‌نێكى ئه‌رێنیى له‌خۆ ده‌گرێ به جۆرێك ئه‌گه‌ر وه‌ڵامى پرسیاره رژده‌كان و پێوه‌ست به ژیانى خه‌ڵك بداته‌وه.
جارێكى تر متمانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌ڵك كه حكوومه‌تێك هه‌یه ئاگادارى كێشه‌كانه
ئه‌و بۆ "وشه" گوتى، هه‌نگاوه‌كه‌ى مه‌سروور بارزانى چه‌ند ڕوویه‌كى هه‌یه، له‌وانه تێكه‌ڵبوونى راسته‌وخۆیه‌تی به كێشه و داواكارییه‌كانى خه‌ڵك، ئه‌وه‌یش ده‌رگایه‌كى فراوان و راسته‌وخۆ ده‌كاته‌وه كه خه‌ڵك كێشه‌كانیان بگه‌یه‌ننه سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان.
ئه‌و شاره‌زا ئابوورییه دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه كه به‌و هه‌نگاوه، جارێكى تر متمانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌ڵك كه حكوومه‌تێك هه‌یه ئاگادارى كێشه‌كانه. باس له‌وه‌یش ده‌كات كه "به‌داخه‌وه له رابردوو هه‌ندێك هه‌نگاو نراون كه به‌ته‌واوى به‌رپرس و خه‌ڵك له یه‌كتر دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه"، بۆیه ئه‌وه جارێكى تر گه‌ڕاندنه‌وه‌ى متمانه‌یه بۆ خه‌ڵك و حوكمڕانى له كوردستان.
ئاراسته‌كردنى حكوومه‌ت بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى، واى كردووه كه خه‌ڵكى كوردستان به‌ته‌واوى چاو بخه‌نه سه‌ر ئه‌و پرسه، به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان چه‌ندان جار دووپاتى له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "خواستى یه‌كه‌مى من نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى و ئه‌نجامدانى چاكسازییه".
ئه‌یووب پێى وایه جگه له نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى، زۆر كێشه‌ى تری ورد هه‌ن كه راسته‌وخۆ پێوه‌ندییان به ژیانى خه‌ڵكه‌وه هه‌یه، له داهاتوودا پرسیاره‌كانى ڕووبه‌ڕوو ده‌كرێته‌وه. "چونكه به‌ته‌واوى دووركه‌وتنه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ خه‌ڵك نه‌هێشت".
دواى كه‌متر له 24 سه‌عات تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پڕ بوون له #لێم بپرسه و هه‌ركه‌سه و جۆره پرسیارێكى ئاراسته‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان كردووه كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له داهاتوو مه‌سروور بارزانى وه‌ڵامى پرسیاره‌كانیان بداته‌وه.
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان راى گه‌یاندووه، هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى به به‌هێزى بمێنێته‌وه، پێویسته سه‌رۆك وه‌زیران هه‌نگاوى له‌و جۆره بنێت و تێكه‌ڵى خه‌ڵك بێت. سه‌عید هه‌ركى په‌رله‌مانتارى كوردستان بۆ "وشه" دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ده‌توانێ به پارێزراوى بمێنێته‌وه كاتێك خه‌ڵك و حكوومه‌ت له پشتى یه‌كتر و له یه‌ك به‌ره بن.
ڕوونیشى كرده‌وه، راسته ئێسته ته‌نگژه‌ى زۆر هاتوونه‌ته پێشه‌وه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه ئومێد بۆ چاره‌سه‌ربوونیان هه‌یه و له پێش هه‌مووانه‌وه گرنگه متمانه‌ى خه‌ڵك و حكوومه‌ت به‌هێزتر بكرێ.