لەسەر كودەتاكەی 2016 توركیا 414 كەسی تری گرت

:: AM:09:56:10/06/2020 ‌
دەزگای دادوەری توركیا فەرمانی گرتنی بۆ 414 كەس دەركرد بە تۆمەتی ئەوەی دەستیان لە كودەتاكەی  ساڵی 2016دا هەبووە.

تەنیا لە ئەزمیر فەرمانی گرتنی 191 كەس دەركراوە كە لەو ژمارەیە 160 كەسیان گیراون و ئەوانەی تریش پۆلیس بەدوایاندا دەگەڕێت.

لەو 159 كەسەش كە لە ئیستانبوڵ فەرمانی گرتنیان دەركراوە، 86  كەسیان گیراون. مانگی رابردووش فەرمانی گرتنی 223 كەس لە هێزەكانی سوپای توركیا دەركرا.

لەو كاتەوە كودەتاكە رووی داوە، 80 هەزار كەس بە تۆمەتی بەشداریكردن لە كودەتاكە گیراون و جگە لەمانە 150 هەزار كەس لە فەرمانبەران و هێزەكانی سوپا لە پۆستەكانیان دوور خراونەتەوە.
كودەتاكەی ساڵی 2016، كوژرانی 251 كەس و برینداركردنی دوو هەزار و 200 كەسی لێ كەوتەوە.

كودەتاكەی ساڵی 2016، كوژرانی 251 كەس و برینداركردنی دوو هەزار و 200 كەسی لێ كەوتەوە.

بەگوێرەی رادیۆفەردا ، حكوومەتی ئەنكەرە بزووتنەوەی فەتحوڵا گولەنی بە ئەنجامدانی كودەتاكە تۆمەتبار كردووە كە لە ئەمەریكا دەژیت، بەڵام گولەن تۆمەتەكەی رەت كردووەتەوە.

گولەن سەرۆكایەتی بزووتنەوەی خزمەت دەكات و پێی وایە، ئەوەی ئەردۆغان دەیكات سیناریۆیە و دەیەوێت لەم رێیەوە نەیارانی خۆی لەناو ببات.
 


وشە - سلێمان تاشان