له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری وۆهانی چین و بڵاوبوونه‌وه‌ی به وڵاتانی تری دنیا، هه‌مووان باسیان له‌وه ده‌كرد، كه گه‌وره‌ترین قوربانی و كاره‌سات به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له قاڕه‌ی ئه‌فریقا ده‌بێ، چونكه له‌وێ هیچ سیسته‌مێكی ته‌ندروستی بوونی نییه و خه‌ڵكه‌كه‌ی به ته‌واوی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌تن، بۆیه هاوشێوه‌ی په‌تاكانی تر زۆرترین زیان له‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێسته ده‌بینرێت، به ته‌واوی پێچه‌وانه‌بوونه‌وه‌ی پێشبینییه‌كانه و ئه‌فریقییه‌كان توانیان به ته‌واوی به‌ر به كۆرۆنا بگرن و وڵاته‌كان به سه‌لامه‌تی بمێننه‌وه.
له كۆتایی مانگی ئادار/مارسی ڕابردوو هه‌واڵگری فڕه‌نسا ڕاپۆرتی ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه خه‌ڵكی وڵاتانی ئه‌فریقا پلان بۆ ده‌ستكردن به شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی خۆپێشاندان له وڵاته جیا جیاكانی كیشوه‌ره‌كه داده‌نێن، له دژی ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی كه بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌فریقاوه گیرایه به‌ر.
له‌لایه‌كی تره‌وه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به خه‌مڵاندنی دۆخی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی
ئه‌فریقا و كه‌مده‌رامه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌ی و نه‌بوونی ئاوی پاك و پاكوخاوێنی له ناوچه‌كه پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد كه 29 تا 44 ملیۆن كه‌س له ئه‌فریقا ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر هاتوو وڵاته‌كانیان شكست بێنن له گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی خۆپارێزی و به‌هێزكردنی سیسته‌می ته‌ندروستی و خۆئاماده‌كردن بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، جیا له‌وه خه‌مڵاندنی بۆ ژماره‌ی مردووانیش كردبوو، كه ده‌گاته نزیكه‌ی 200 هه‌زار هاووڵاتی له ئه‌فریقا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له واقیع تا ئێسته بوونی هه‌یه به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و خه‌مڵاندن و پێشبینیانه‌یه.
هۆكاره‌ی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی وڵاتانی ئه‌فریقا به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا و كۆنتڕۆڵكردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی زۆرتری، به‌هۆی به‌هێزی سیسته‌می ته‌ندروستی و سه‌رمایه‌ی زۆری ئه‌و وڵاتانه‌وه نییه، به‌ڵكو به پله‌ی یه‌كه‌م و سه‌ره‌كیترین هۆكاری به ده‌نگه‌وه‌هاتنی خه‌ڵكه بۆ خۆپارێزییه‌كان و پابه‌ندبوونه به ڕێوشوێنه‌كان، به تایبه‌ت له پۆستی ماسك و ده‌ستكێش و دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه هه‌مووان پابه‌ندن به‌وه‌ی دوو مه‌تر له دووری یه‌كتره‌وه بن.
وڵاته‌كانی له‌وپه‌ڕی هه‌ژاریدان و سیسته‌می ته‌ندروستیان دواكه‌وتووه و به‌سه‌ر كۆرۆنایش زاڵ بوون
تا ئێسته ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له ته‌واوی كیشوه‌ری ئه‌فریقا گه‌یشتووه‌ته 190 هه‌زار كه‌س و له‌و ڕێژه‌یه‌یش 93 هه‌زار كه‌س چاكبوونه‌وه و ڕێژه‌ی مردنیش ته‌نیا پێنج هه‌زار و 200 كه‌سه، كه ئه‌مه‌یش به گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن داده‌نرێ، چونكه ڕێژه‌ی مردووان له ته‌واوی ئه‌فریقا له هه‌ندێ حاڵه‌ت له ڕێژه‌ی مردووان له نیۆیۆرك كه ته‌نیا شارێكه زۆر كه‌متره، ئه‌مه‌یش توێژه‌ران و پزیشك و پسپۆرانی بواری په‌تاكه‌ی تووشی سه‌رسڕمان كردووه و هه‌مووان به تاسه‌وه به دوای زانیاریی له‌باره‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌ی ئه‌فریقییه‌كان ده‌گه‌ڕێن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی كۆی دانیشتووانی كیشوه‌ری ئه‌فریقا 1.4 ملیار كه‌سه، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی تا ئێسته تۆماركراوه یه‌كجار كه‌مه به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی تری دنیا، سه‌نیگال كه یه‌كێكه له وڵاته‌كانی ئه‌فریقا و له مانگی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵه‌وه سنووری به ڕووی ته‌واوی وڵاتانی دنیا داخست و پلانێكی تۆكمه و سه‌رتاسه‌ری ڕاگه‌یاند، بۆ مانه‌وه‌ی خه‌ڵك له ماڵه‌وه و دووركه‌وتنه‌وه له یه‌كتر و به‌كارهێنانی ماسك و ده‌ستكێش، به‌وهۆیه‌وه زۆرترین سه‌ركه‌وتنی به ده‌ستهێنا و تا ئێسته ته‌نیا هه‌زار و 679 حاڵه‌تی كۆرۆنای لێ تۆمار كراوه و ژماره‌ی مردووانیش ته‌نیا 49 كه‌سه و ڕۆژ دوای ڕۆژیش ڕێژه‌ی چاكبووه‌وان زۆرتر ده‌بێ و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یش به ته‌واوی گه‌شه‌كردنی وه‌ستاوه.
هۆی سه‌ره‌كی بۆ پابه‌ندیه‌تی خه‌ڵكی ئه‌و كیشوه‌ره‌یه به خۆپارێزییه‌كان له ڤایرۆسی كۆرۆنا
گانا ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تی پشكنینی سه‌رتاسه‌ری له وڵات كرد، كه ژماره‌ی دانیشتووانی وڵاته‌كه 30 ملیۆن كه‌س ده‌بێ و تا ئێسته ته‌نیا 48 حاڵه‌تی مردنی لێ تۆماركراوه و ڕێژه‌ی تووشبووانیش به ته‌واوی وه‌ستاوه، له باشووری ئه‌فریقا له ڕێی واتس‌ئاپ و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، هه‌مووان ده‌ستیان به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕێنماییه‌كان و هۆشیاری كرد و زیاتر له 10 هه‌زار ئامێری هه‌ناسه‌دانی دهستكردیشیان دروست كرد، ئه‌سیوبیا بێ ئه‌وه‌ی كه‌ره‌نتینی سه‌رتاسه‌ری ڕابگه‌یه‌نێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتووانی 114 ملیۆن كه‌سه، به‌ڵام ته‌نیا 32 حاڵه‌تی مردنی لێ تۆماركراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژیان ئاساییه، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌ی زۆر به وردی پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تین، ئۆگهندایش به دووركه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له یه‌كتر و پابه‌ندبوون به ڕێنماییه‌كان توانیان سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنن و ته‌نیا 657 حاڵه‌تی كۆرۆنای لێ تۆماركراوه.
ڕواندا به ئه‌زموونێكی ته‌واو جیاوازه توانی له هه‌موو وڵاتانی تری جیهان سه‌ركه‌وتووتر بێ له ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و ته‌نیا دوو حاڵه‌تی مردنی به‌هۆی كۆرۆنای لێ تۆماركراوه، سه‌ره‌ڕای چه‌سپاندنی ڕێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی، به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیش به به‌رده‌وامی هۆشداری و كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستیان به خه‌ڵكی ناوچه جیا جیاكان گه‌یاندووه و به‌رده‌وامن له سه‌نگه‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و به یه‌كه‌م وڵاتیش داده‌نرێ له جیهان كه كه‌مترین حاڵه‌تی مردن و تووشبوونی لێ تۆمار كرا بێت.