فەرمانێكی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ بەرژەوەندی قەرزاران جێ‌ بەجێ‌ دەكرێت

:: AM:08:17:11/06/2020 ‌
بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ڕای دەگەیەنێت، بەهۆی كەرەنتین و ڕاگرتنی دەوامی فەرمی ماوەی سێ‌ مانگی تر بۆ ڕاكێشانی ئاوی ماڵان درێژ كراوەتەوە كە بیكەن بەفەرمی.

ئەمڕۆ پێنجشەم 11ـی حوزەیران، ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بڕیاری حكوومەت بۆ لێخۆشبوون لە %15ـی لە كرێی ئاو ئێستە جێبەجێ دەكرێت و هاووڵاتییان سەردانمان دەكەن بۆ سوود وەرگرتن لەو لێخۆشبوونە.

بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر گوتی، دەست كراوە بە جێبەجێكردنی فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران و گشتاندن بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ بۆ بابەتی لێخۆشبوون بە بڕی %15 چووە.

گشتاندن بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ بۆ بابەتی لێخۆشبوون بە بڕی %15 چووە
باسی لەوەش كرد، ئەو هاووڵاتییانەی كە قەرزەكانیان دەدەنەوە لە كرێی ئاو كە قەرزاری حكوومەتن، دەتوانن لە لێخۆشبوونی %15 سوودمەند بن و تا 15ـی حوزەیران بەردەوامی دەبێت. 

ڕوونی كردەوە بۆ سێ‌ مانگی تریش بەستن و چاككردنەوەی پێوەری ئاوی ماڵان درێژ كراوەتەوە تا سەرجەم هاووڵاتییان پابەندبن، لەو كاتەوە سزادان دەست پێ‌ دەكات، بۆیە هیوادارین بە بەستنی ئەو پێوەرە، بڕێكی زۆر ئاو بۆ هاووڵاتییان بگەڕێتەوە.

بەستنی پێوەری ئاوی ماڵان لە یەكی حوزەیران كۆتایی هاتووە كە دواین وادەبوو بۆ ئەو كەسانەی نەیانبەستبوو، بەڵام بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ ئەو وادەیە درێژ كرایەوە.

لە هەولێر بۆ ئاوی ماڵان پشت دەبەسترێت بە ئاوی ئیفرازی یەك و دوو و سێ‌، هەروەها زیاتر لە هەزار بیری ئاوی هەیە و ئێستە بەكارناهێندرێت.



وشە - رامیار جەواد