مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ڕێی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه، سه‌رپه‌رشتیی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی بۆردی باڵای په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ له هه‌رێمی كوردستان كرد.
گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ و پلان و پڕۆژه‌كانی حكوومه‌ت له بواری گه‌شه‌پێدانی كشتوكاڵدا كرا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ی حوزه‌یران، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان به‌شدار بوون، گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ و پلان و پڕۆژه‌كانی حكوومه‌ت له بواری گه‌شه‌پێدانی كشتوكاڵدا كرا.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بێگه‌رد تاڵه‌بانی راپۆرتێكی وردی له باره‌ی پلانه‌كان و ستراتیجی وه‌زاره‌ت بۆ په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵ خسته‌ڕوو، به‌تایبه‌تی پڕۆژه‌ی به بازاڕكردنی گه‌نمی كوردستان به هاوكاری كه‌رتی تایبه‌ت و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زیده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی به گرنگیی كه‌رتی كشتوكاڵ له هه‌رێمی كوردستان كرد كه ده‌كرێ ببێته كه‌رتێكی جێگره‌وه و به باشترین شێوه سوودی لێ وه‌ربگیرێت، وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی داهات له ڕێی پاراستنی به‌رهه‌می خۆماڵی و پشتیوانیكردنی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان و ڕه‌خساندنی بازاڕی گونجاو له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بۆ به‌رهه‌مه‌كانیان.
بۆردی باڵای په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ له هه‌رێمی كوردستان 19ی ئایاری ئه‌مساڵ دامه‌زراوه، سه‌رۆكی حكوومه‌ت سه‌رۆكی بۆرده‌كه‌یه و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و وه‌زیرانی دارایی و ئابووری، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، بازرگانی و پیشه‌سازی، پلاندانان، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌ندامی بۆرده‌كه‌ن.