به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی په‌یامێكی ڤیدیۆی به‌په‌له بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر هاووڵاتییان خۆیان نه‌پارێزن دۆخه‌كه زۆر مه‌ترسیداره.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ی حوزه‌یران، د.سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی په‌یامێكی ڤیدیۆی بڵاو كرده‌وه و باسی له‌توانا ته‌ندروستییه‌كانی پارێزگاكه كردووه و ده‌ڵێ، توانای پزیشكان و نه‌خۆشخانه‌كان سنوورداره، ئه‌گه‌ر هاووڵاتییان خۆیان نه‌پارێزن، دۆخه‌كه زۆر مه‌ترسیدار ده‌بێت.
باس له‌وه‌یش ده‌كات كه به‌هۆی نه‌بوونی ئۆكسجین و ده‌رمان و پێدوایستی پزیشكیی، تووشبووانی كۆرۆنا زیاتر كۆچی دوایی ده‌كه‌ن.
مه‌ترسییه‌كی تر ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، نه‌خۆشخانه‌مان هه‌یه، بۆ حه‌وت كه‌س كراوه، به‌ڵام 30 كه‌س ئۆكسجینی لێ وه‌رده‌گرێت، ئیتر به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی و لۆوده‌وه، رزگاكردنی ته‌واوی نه‌خۆشه‌كان ئه‌سته‌م ده‌بێت.