له سنووری شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ حه‌وت كه‌س بوونه قوربانی كه كرێكارن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ی حوزه‌یران، له ئه‌نجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل له سنووری شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سیش برینداربوون.
شه‌ریف مه‌لا ره‌حیم، گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندوستی چه‌مچه‌ماڵ، به "وشه"ی راگه‌یاند، ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڕووداوه‌كه گیانیان له ده‌ست داوه كرێكاران.
ئه‌وانه‌ى گیانیان له ده‌ست داوه كرێكارن
روونیشی كرده‌وه كه ته‌رمه‌كان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كران و برینداره‌كانیش له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید پێشره‌و له چه‌مچه‌ماڵ چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه.
ماوه‌یه‌كه له هه‌رێمی كوردستان ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ ڕووی له زیادبوون كردووه ئه‌وه‌یش به‌هۆی تیژڕۆی شۆفێرانه‌وه‌یه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی