سلێمانی.. زیادەڕۆیه‌کانى بازاڕ لابران

:: PM:01:09:12/06/2020 ‌
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بەشی زیادەڕۆییەکان دەستیان بە لابردنی زیادەڕۆییەکانی ناو بازاڕی شاری سلێمانی کرد لە پێناو پاراستنی هاووڵاتییان و بەریەک نەکەوتنی هاووڵاتییان.

ئەمڕۆ هەینی 12ی حوزەیران، سەردەشت رەفیق، بەڕیوەبەری ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بە "وشە"ی ڕاگەیاند، بەشی زیادەرۆییەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی هەڵمەتێکی دەست پێ کردووە بۆ لابردنی زیادەڕۆییەکانی ناو بازاری شاری سلێمانی و پاککردنەوە و لابردنی کەلوپەلی سەر شەقام و شۆستەکان.

زیاتر گوتى، هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت بۆ لابردنی ئەو زیادەڕۆیانە و تەواوی بازاڕی ناو شاری سلێمانی پاکدەکرێتەوە و لادەبرێت لەو زیادەڕۆیانەی کە لەلایەن دوکاندارەکانەوە خراونەتە سەر شەقامەکان.

ئاشكراى كرد، دەبێت هەموو دوکاندارەکان پابەندی ئەو هەڵمەت بن لە پێناو فراوانکردنی شوێنی هاتوچۆی هاووڵاتییان و دوورکەوتنەوە لەو جەنجاڵییە و بەریەک نەکەوتنی هاووڵاتییانی لەو دۆخە لە پێناو پاراستنی هاووڵاتییان لە نەخۆشی.

سلێمانی/ هۆشیار عەلی


وشە - محەمەد میران