به‌رپرسی مه‌كته‌بی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان رای گه‌یاند، سه‌ره‌ڕای بوونی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام پێوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتان به‌رده‌وامی ھه‌یه و پێشڤه‌چوون به‌دی ده‌كرێ و یه‌كڕیزیش كاریگه‌ری زیاتری ده‌بێ له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كان.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌باشی له كوردستان به‌ڕێوه چووه، بۆیه پێشڤه‌چوون له پێوه‌ندییه‌كانی نێوان كوردستان و وڵاتانی تر هه‌یه
ئه‌مڕۆ شه‌موو 13ی حوزه‌یران، هۆشیار سیوه‌یلی به‌رپرسی مه‌كته‌بی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، به‌هۆی كۆرۆناوه هاتوچۆی نێوان وڵاتان سستی تێكه‌وتووه، به‌ڵام "پێوه‌ندی ئێمه له‌گه‌ڵ وڵاتان به‌رده‌وامه له ڕووی سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسی".
وه‌ك دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌باشی له كوردستان به‌ڕێوه چووه، بۆیه پێشڤه‌چوون له پێوه‌ندییه‌كانی نێوان كوردستان و وڵاتانی تر هه‌یه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ستایشی هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی كرد.
به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی باسی له‌وه كرد ئه‌گه‌ر له ناوخۆمان یه‌كڕیز بین له ده‌ره‌وه‌ش پێگه‌مان به‌ھێز ده‌بێت، بۆیه پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی به‌رده‌وام دووپات له‌سه‌ر یه‌كریزی ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراهیم