بازاڕی قه‌یسه‌ری یه‌كێكه له شێوازه‌كانی بازاڕ و بازاڕكردن، جیا له‌وه‌ی شێوازێكی میلیی پێوه دیاره، ئه‌وا له هه‌ر شوێنێك هه‌بن خه‌سڵه‌تێكی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بێت قه‌یسه‌ری ته‌نیا له یه‌ك شوێن و وڵات نییه، به‌ڵكو جگه له كوردستان له چه‌ندان شوێنی تر هه‌یه.
له كوردستان چه‌ندان بازاڕ به ناوی قه‌یسه‌ری هه‌ن، به ناوبانگترینیان بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێره، جگه له هه‌ولێر بازاڕی قه‌یسه‌ری له كه‌ركووك و كۆیه هه‌یه و بازاڕێكیش له سلێمانی به‌ناوی قه‌یسه‌ری نه‌قیب هه‌یه. له‌م راپۆرته‌دا جگه له چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی كه‌م باس له مێژووی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر ناكرێت، به‌ڵكو باس له مێژووی ناوه‌كه و هاوشێوه‌كانی له دنیا ده‌كرێت.
بازاڕى قه‌یسه‌رى جگه له كوردستان له توركیا و چوار وڵاتى عه‌ره‌بى هه‌یه
له‌سه‌ر ناوی قه‌یسه‌ری چه‌ندان بۆچوونی جیاواز هه‌یه، یه‌كه‌میان له وشه‌ی "قه‌یسه‌ر" هاتووه كه به سه‌رداری رۆمانییه‌كان گوتراوه، له وشه‌ی "قه‌یسارییه" هاتووه كه شارێكی كۆنی فه‌له‌ستینه. له وشه‌ی "قه‌یسه‌ری" هاتووه كه شارێكی توركیایه، هه‌ر خۆیشی ئه‌و شاره بازاڕێكی كۆنی له شێوازی قه‌یسه‌ری تێدایه. هه‌ندێكی تریش ده‌ڵێن له "قه‌یسارییه" هاتووه كه شێوازێكی ته‌لاسازی بووه له ئه‌نده‌لووس هه‌بووه.
هه‌موو ئه‌و بۆچوونانه یه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه كه وشه‌ی "قه‌یسه‌ری" له كامیان هاتووه، به‌ڵام ئه‌و شێوه بازاڕه عوسمانی بووه و مێژووی دروستكردنیشی بۆ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، ته‌نانه‌ت چه‌ندان بازاڕی تر هه‌ن كه هه‌مانشێوه‌یان هه‌یه، به‌ڵام هه‌مان ناوی قه‌یسه‌رییان نییه، به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "به‌یان"ی ئیماراتی ژماره‌یه‌كی زۆر له "بازاڕی داخراو" له سووریا هه‌ن، یه‌كێك له‌وانه بازاڕی حه‌میدییه له دیمه‌شق و ئه‌وی تریان بازاڕی داخراوی حه‌له‌به، كه به گوێره‌ی راپۆرته‌كه به گه‌وره‌ترین بازاڕی داخراو "قه‌یسه‌ری" داده‌نرێت له مێژوودا درێژییه‌كه‌ی حه‌وت كیلۆمه‌تره.
هه‌مان راپۆرتی رۆژنامه‌ی
"به‌یان" باسی له‌وه كردووه، ئه‌و جۆره بازاڕه داخراوانه كه مێژووییه‌كی كۆنیان هه‌یه، له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌مه‌وه سه‌رنجی گه‌ڕیده بیانییه‌كانی راكێشاوه و باسیان كردووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ هۆكاری دروستكردنی بازاڕه‌كانی قه‌یسه‌ری بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، تا له‌گه‌ڵ گۆڕانی وه‌رزه‌كان بگونجێت، دوكانه‌كان له زستان له باران و سه‌رما پارێزراو بن، له هاوینیش تیشكی خۆریان به‌رنه‌كه‌وێت، ئه‌مه‌یش كاركردن و بازاڕكردن ئاسان ده‌كات.
ئه‌نادۆڵ باسی له‌وه كردووه یه‌كه‌م بازاڕی داخراو له ئیستانبوڵ بوو به بڕیاری محه‌مه‌د فاتیح له ساڵی 1461 دروست كراوه، به ناوی "بازاڕی گه‌وره" ناسراوه، له‌دوای ئه‌و بازاڕی داخراو "Mısır Çarşısı " بوو و سێیه‌م بازاڕی داخراویش به ناوی بازاڕی میسری ناسراوه له سه‌رده‌می سوڵتان مورادی سێیه‌م له ساڵی 1597 دروست كراوه.
جگه له هه‌رێمی كوردستان و سووریا و توركیا، بازاڕی قه‌یسه‌ری له دوو شوێنی تر هه‌ن، یه‌كێك له‌وان له شاری غه‌زه‌یه كه تایبه‌ته به زێڕنگره‌كان، دووه‌میشیان بازاڕی "قه‌یسه‌ری" شاری ئه‌حسای سعوودیه‌یه كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته‌وه، سه‌رچاوه سعوودییه‌كان باس له بازاڕی قه‌یسه‌ری خۆیان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن مێژووه‌كه‌ی بۆ نزیكه‌ی 200 ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌رچه‌نده سعوودییه‌كان ده‌ڵێن بۆ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌ڵام رۆژنامه‌ی
"عه‌ره‌ب" كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت له راپۆرتێكدا باسی له‌وه كردووه، بازاڕی قه‌یسه‌ری له ئه‌حسا له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان و له‌سه‌ر شێوازی ئه‌وان دروست كراوه، مێژووه‌كه‌یشی بۆ ساڵی 1822 ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌مان رۆژنامه باس له‌وه ده‌كات ئه‌و جۆره بازاڕه له توركیا و شام و عێراقیش هه‌بووه.
گه‌وره‌ترین بازاڕى قه‌یسه‌رى ده‌كه‌وێته حه‌له‌ب
بازاڕێكی تر كه به ناوی
"قه‌یسه‌ری" ناسراوه، له شاری موحه‌ره‌قی به‌حرینه، مێژووی بازاڕه‌كه بۆ سه‌ده‌ی نۆزده‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بێت، بازاڕه‌كانی قه‌یسه‌ری له هه‌ر كوێیه‌ك هه‌بن پارێزگاری له مانه‌وه‌یان ده‌كرێت و به‌رده‌وام نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه، چونكه جیا له مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان، ده‌بنه شوێنی سه‌رنجڕاكێشانی گه‌شتیاران، هه‌ندێكیشیان له‌لایه‌ن یونسكۆوه خراونه‌ته لیستی شوێنه‌واره‌كانی مرۆڤایه‌تی.
خاڵێكی تری هاوبه‌شی ئه‌و بازاڕانه ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی كاسبكارانیان پیشه‌ی كۆنیان هه‌یه، وه‌ك به‌هاراتفرۆش و عه‌تار و مسگه‌ر و زێڕنگه‌ر و سه‌وزه‌فرۆش و جلفرۆش و چه‌ندان پیشه‌ی تری ده‌ستی. له هه‌رێمی كوردستانیش بایه‌خ به بازاڕی قه‌یسه‌ری دراوه له‌وانه بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر دووجار نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه، یه‌كه‌میان له ناوه‌ڕاستی هه‌شته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو بوو كه زه‌وییه‌كه‌ی كاشی كرا كه پێشتر قیرتاو بوو، بنمیچه‌كه‌یشی به پلێت یه‌كخرا، دواتر له چه‌ند ساڵی رابردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی به شێوازێكی بیناسازی سه‌رنجڕاكێش شورای بۆ بازاڕه‌كه دروست كردووه و بنمیچێكی نوێی بۆ دروست كردووه.