کەسێک لە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەست دا

:: AM:10:16:14/06/2020 ‌
لە سنووری دەڤەری ڕاپەڕین بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ، كەسێك گیانی لە دەست دا و دوو كەسیش بریندار بوون.

ئەمڕۆ یەكشەم 14ـی حوزەیران، شۆڕش ئیسماعیل گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو ڕووداوێكی هاتوچۆ لەسەر شەقامی سەرەكی سەیداوا لە شارۆكەی ڕانیە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری سەنی و جیتا ڕووی دا؛ شۆفێری ئۆتۆمبێلە سەنییەكە بەناوی "ح، ق، ێ‌" لە دایكبووی ساڵی 1974 لە ڕووداوەكەدا گیانی لە دەست دا.

باسی لەوەش كرد، لە كاتی ڕووداوەكەدا دوو سەرنشینی تر لە ئۆتۆمبێلە سەنییەكەدا بریندار بوون كە لە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و تەندروستیان جێگیرە.

تەرمەكەی ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە
ڕوونی كردەوە، دوای ئەنجامدانی توێكاری پزیشكی بۆ تەرمی شۆفێرەكە كە لە پزیشكی دادوەری ڕانیە ئەنجام درا، تەرمەكەی ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە.

"دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كرایەوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەی جیتا بە ناوی "ه، ج، م" لەدایكبووی 2002 كە لە ڕووداوەكە بریندار بوو، دوای ئەوەی چارەسەری پێویستی لە نەخۆشخانە بۆ كرا، بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 24 لە یاسای هاتوچۆ ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە". شۆڕش وای گوت.



وشە - رامیار جەواد