ئه‌مڕۆ ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی له باره‌ی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركرد.
ناوچه گه‌شتیارییه‌كان كرانه‌وه و مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ی حوزه‌یران، به‌گوێره‌ی نووسراوێكی ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه واژووی ئازاد تۆفیق سه‌رۆكی ژووری ئۆپراسیۆنی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنای هه‌ڵه‌بجه‌ی له‌سه‌ره، بڕیار درا "له‌پێناو پاراستنی ئاسایش و ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان و ڕه‌چاوكردنی بژێوی هاووڵاتییانی سنووره‌كه، ناوچه گه‌شتیارییه‌كان بكرێنه‌وه و مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی جێبه‌جێ بكه‌ن."
له نووسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، بڕیار دراوه لیژنه‌كانی قایمقامییه‌ت و شاره‌دێیه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌شتوگوزار، له‌كاتی بوونی هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك، ده‌سه‌ڵاتی گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویستیان هه‌یه.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، تا ئێسته نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 700 تووشبوو هه‌ن و 64 كه‌سیش مردوون.