ژاپۆنییه‌كان به توندترین گه‌لی سه‌ر گۆی زه‌وی داده‌نرێن، كه ده‌سبه‌رداری كولتوور و فه‌رهه‌نگی خۆیان بن، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه زۆرترین شانازی به فه‌رهه‌نگ و ڕابردووی خۆیان ده‌كه‌ن، یه‌كێك له‌و نه‌ریتانه‌یش كه هه‌زاران ساڵه ئه‌وان له‌سه‌ری ڕاهاتوون، ئاڵووده‌بوونیانه به خواردنه‌وه‌ی چای، چا له ژاپۆن هه‌ر ته‌نیا خواردنه‌وه‌یه‌ك نییه، به‌ڵكو به‌شێكه له رووح و فه‌رهه‌نگی تاكه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه، به دڵنیاییه‌وه كاتێك بته‌وێ شوێنگره‌وه‌یه‌ك بۆ چا له ژاپۆن دابنێیت، تووشی گه‌وره‌ترین زیان ده‌بیته‌وه، به‌ڵام كۆمپانیای نه‌سته‌له چۆن به‌سه‌ر ژاپۆنییه‌كان سه‌ركه‌وت و وایكرد چایان له‌یاد بچێ و هه‌مووان ئاڵووده‌ی خواردنه‌وه‌ی قاوه بن.
قاوه بۆ یه‌كه‌مجار له ڕێی بازرگانه هۆڵه‌ندییه‌كانه‌وه له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م گه‌یشته ژاپۆن، هه‌رچه‌نده خه‌ڵكی ژاپۆن تاقییان ده‌كرده‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز له‌سه‌ری ڕانه‌هاتن كه هه‌موو ڕۆژ و هه‌موو به‌یانییه‌ك بیخۆنه‌وه، به‌ڵكو ته‌نیا چایان ده‌خوارده‌وه، خواردنه‌وه‌ی چا له فه‌رهه‌نگی ئه‌و وڵاته پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی داگیركردووه و ساڵانه ئاهه‌نگی چایان هه‌یه و له هه‌موو ماڵێكی ژاپۆنیش ژوورێكی تایبه‌ت بۆ چا دروستكراوه و جیاوازه له هه‌موو ژوور و شوێنه‌كانی تری ماڵ.
نه‌سته‌له یه‌كێكه له كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌ز و گه‌وره‌كانی دنیا و داهاتی ساڵانه‌ی ده‌گاته 92.6 ملیار فره‌نكی سویسری، كاتێك ئه‌و كۆمپانیایه چووه ژاپۆن لقی كرده‌وه، به وردی له فه‌رهه‌نگی ژاپۆنییه‌كانی كۆڵییه‌وه تا نهێنی سه‌رنه‌كه‌وتنی قاوه له نێو ئه‌م گه‌له بزانێت، كاتێك ئه‌و ڕاستیانه‌ی بۆ ڕوون بووه‌وه، كۆمپانیاكه پێوه‌ندییان به زانای ده‌روونناسی و پسپۆری به بازاڕكردن لكلوتیر رابیل كرد كه نووسه‌ری كتێبه به ناوبانگه‌كه‌ی جه‌نگی كولتووره به ناوی "كۆدی فه‌رهه‌نگی گه‌لانی دنیا" به دڵنیاییه‌وه رابیلیش گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی كه خووگرتنی ژاپۆنییه‌كان به قاوه كارێكی ئاسان نییه، ئه‌گه‌ر بێ ستراتیج و پلانی پێشوه‌خته كاری له‌سه‌ر بكه‌یت.
ستراتیجی كاڵام پێ مه‌فرۆشه و ئاڵووده‌ی خه‌ڵكی بكه‌یان به‌كارهێنا
بۆیه ئه‌و ستراتیجی "كاڵام پێ مه‌فرۆشه، به‌ڵكو ئاڵووده‌ی كاڵاكه‌م بكه"ی به‌رانبه‌ر به گه‌لی ژاپۆن به‌كارهێنا و دواجار ئه‌م ستراتیجه گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی له ژاپۆن به‌ده‌ستهێنا و ئێسته قاوه شوێنی چای گرتووه‌ته‌وه و خواردنه‌وه‌ی تایبه‌ت و ناوازه‌ی ژاپۆنییه‌كانه، رابیل و شاره‌زایانی كۆمپانیای نه‌سته‌له پلانێكی ستراتیجی دوور مه‌ودایان داڕشت، ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ی كه گه‌لی ژاپۆن ئاڵووده‌ی قاوه بكه‌ن.
بۆ ئه‌م كاره سه‌ره‌تا جۆره چكلێتێكی نه‌سته‌له‌یان به تایبه‌ت بۆ ژاپۆن به‌رهه‌م هێنا و به‌سه‌ر منداڵانی ژاپۆنیان دابه‌شكرد، ئه‌و چكلێته ڕێژه‌یه‌كی زۆری قاوه‌ی تێدا بوو و شیرین و تامێكی تایبه‌تی هه‌بوو، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و چكلێته له نێو منداڵانی ژاپۆن به ته‌واوی به‌ربڵاوبوو، ئیتر ستراتیجه‌كه له سه‌ركه‌وتن نزیك بووه‌وه، چونكه ئیتر به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ تامی قاوه له هزری ژاپۆنییه‌كان چێنرا، ئه‌م كاره هاوشێوه‌ی ئه‌سپی ته‌ڕواده و ترۆجان بوو، كه له ڕێی چكلێته‌وه چووه نێو فه‌رهه‌نگ و هزر و ژیانی ژاپۆنییه‌كان و دواجاریش وایكرد كه هه‌مووان ئاڵووده‌ی قاوه بن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ستراتیجه‌كه ڕوون و ساكاربوو، به‌ڵام خۆڕاگری و به‌رده‌وامیدان له‌سه‌ری و چاوه‌ڕوانی و ئارامگرتن بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ وایكرد نه‌سته‌له به ته‌واوی به‌سه‌ر ئه‌و گه‌له توند و فه‌رهه‌نگ پارێزه سه‌ركه‌وێت، ئه‌و منداڵانه‌ی ئاڵووده‌ی چكلێته‌كه كران، دواجار گه‌وره‌بوون و ئنجا قاوه‌یان پێشكه‌شكرا، كاتێك قاوه‌یان ده‌خوارده‌وه، ئه‌و یادگارییه منداڵیه‌ی كه هه‌یانبوو له‌گه‌ڵ چكلێته‌كه‌ی كۆمپانیای نه‌سته‌له ده‌هاته‌وه هزریان و ئیتر هه‌ستێكی خۆشی پێ ده‌به‌خشین، كه هه‌مان تام دووباره تاقی ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه ئه‌مه وایكرد كه ڕۆژانه هۆگری بن و بیخۆنه‌وه، به‌مشێوه‌یه‌یش ستراتیجه سه‌ركه‌وت.
ئێسته ژاپۆن چواره‌م وڵاته له هاورده‌كردنی قاوه له جیهان و خه‌ڵكه‌كه‌ی بێ قاوه ناتوانن بژین
ئێسته ژاپۆن له وڵاتێكی نه‌یاری سه‌رسه‌ختی قاوه‌وه، چواره‌م وڵاته له‌سه‌ر گۆی زه‌وی و ڕێژه‌ی 4.1% كۆی قاوه‌ی جیهان له‌لایه‌ن ژاپۆنییه‌كانه‌وه به‌كارده‌هێنرێ و ده‌خورێته‌وه، كۆمپانیای نه‌سته‌له كه هه‌مووان چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد زۆرترین زیان بكات له ژاپۆن و به شكستێكی گه‌وره‌وه له وڵاته‌كه بێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئێسته ساڵانه 1.2 میار دۆلار له ڕێی كاڵاكانی له ژاپۆن قازانج ده‌كات.
ئه‌و سه‌ركه‌وتنه و گه‌یشتنی نه‌سته‌له به لووتكه له ژاپۆن واینه‌كرد كه له‌خۆبایی بێ و ئیتر ده‌ست له پلانه‌كه به‌ربدات، به‌ڵكو شاره‌زایانی كۆمپانیاكه باوه‌ڕیان به‌وه هه‌بوو، كه سه‌ركه‌وتن هه‌رچه‌ند قورس بێ و گه‌یشتن به لووتكه تاقه‌تپرووكێن بێ، به‌ڵام مانه‌وه له لووتكه زۆر گرنگتره، بۆیه دوای ئه‌وه‌ی هه‌ست و هزری ژاپۆنییه‌كانیان داگیركرد، ته‌نیا قاوه و نسكافه‌یان پێشكه‌شی ئه‌و گه‌له نه‌كرد، به‌ڵكو ئێسته زیاتر له 200 جۆری جیا جیای قاوه به تام و شێوازی جۆراوجۆره‌وه له‌و وڵاته به‌رهه‌م ده‌هێنن و زۆرترین فرۆشیشیان له ژاپۆن هه‌یه، شاره‌زایان ئه‌و ئه‌زموونه‌ی نه‌سته‌له‌یان ناوناوه، به جه‌نگ و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كولتوور و فه‌رهه‌نگی گه‌لان، به ئه‌زموونێكی گرنگ و ستراتیجێكی زۆر ورد هه‌ژمار ده‌كرێ، بۆ گۆڕینی بیركردنه‌وه‌ی هزری كۆمه‌ڵگه‌كان و به بازاڕكردنی كاڵاكان و ئاڵووده‌كردنی خه‌ڵك له‌سه‌ر به‌رهه‌می كۆمپانیاكان.