شه‌وی ڕابردوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا چه‌ند ناوچه‌ی باشووری كوردستانیان بۆردمان كرد به بیانووی بوونی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان، هاوكات هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا مووشه‌كێكی نهێنیان به ناوی "نینجا" ئاراسته‌ی ئۆتۆمبێلێك كرد له باكوری ڕۆژئاوای سووریا كه به‌وهۆیه‌وه سه‌ركرده‌یه‌كی گرووپه تیرۆریستییه‌كان له‌نێو برا، له هه‌مان كات له به‌غدایش بارهه‌ڵگرێكی پڕ له مووشه‌ك گیراوه كه به‌و ئامانجه براوه‌ته به‌غدا تا بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای پێ بۆردمان بكرێ، جیا له‌وه‌یش زانیاری و هه‌واڵ هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕووسیا ناوچه‌كانی ئیدلبیان بۆردمان كردووه، ئه‌و هه‌موو ئاڵۆزی و شه‌ڕ و ناكۆكییه‌ی جیهان بۆ هه‌مووی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆبووه‌ته‌وه؟
هه‌رچه‌ند به مێژووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕووبچیته خواره‌وه، به‌راوردی بكه‌ی به ناوچه‌كانی تری جیهان، هه‌ر له دێر زه‌مانه‌وه تا ئه‌مڕۆیش ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به به‌راورد به هه‌موو ناوچه‌كانی تری گۆی زه‌وی، زیاتر كێشه و ناكۆكی و جه‌نگ و ماڵوێرانی تێدایه، بۆیه به یه‌كێك له گۆڕه‌پانه گه‌وره‌كانی جه‌نگ له جیهان داده‌نرێ و زۆرینه‌ی وڵاتانی دنیایش دێنه ناو ململانێكان و سه‌رجه‌م گرفته‌كانیان ده‌هێننه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه.
به بڕوای شاره‌زایان و پسپۆران هۆی سه‌ره‌كی ئه‌و هه‌موو ململانێ و جه‌نگه زۆره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ئاڵۆزی هاوكێشه‌كان و بیركردنه‌وه‌ی تاكڕۆیانه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه وایكردووه هه‌رگیز بیر له گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان نه‌كه‌نه‌وه و هه‌میشه په‌نا بۆ بژاره‌ی توندوتیژی و جه‌نگ و شه‌ڕی سارد به‌رن، بۆیه به ته‌واوی ناوچه‌كه له هه‌موو كات وه‌ك بوركانێك بووه و هه‌میشه جه‌نگی نوێ و ناكۆكی و ململانێی تازه‌ی لێ دروست بووه و ئه‌و ناكۆكیانه‌یش به‌شێكیان ڕیشه‌یان بۆ درێژایی مێژوو ده‌گه‌ڕێته‌وه و تا ئێسته چاره‌سه‌ر نه‌كراون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌لانی ناوچه‌كه به گشتی و سیاسییه‌كان كه به‌رهه‌می كۆمه‌ڵگه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ن، نه‌یانتوانیوه ناكۆكییه‌كان دواجار وه‌لا بنێن و بتوانن ئاشتی و ئاسایش له ناوچه‌كه جێگیر بكه‌ن و ڕێ نه‌ده‌ن، وڵاتانی تر له‌وسه‌ری دنیاوه بێن بۆ ئه‌وه‌ی لاگیری كێشه‌كان بكه‌ن و ناكۆكییه‌كان قووڵتر بكه‌نه‌وه.
خه‌ڵكی ناوچه‌كه به پله‌ی یه‌كه‌م به‌رپرسن له سه‌رجه‌م ململانێ و جه‌نگه‌كان
جیا له‌وه‌یش ناوچه‌كه وه‌كو كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنان و دروستكردنی لایه‌نی ناكۆك و دژومنی لێهاتووه، ته‌نیا له پێنج ساڵی ڕابردوو سه‌ره‌ڕای ناكۆكییه‌كانی ئێران، گرووپه میلیشیاكانیش له عێراق دروستبوونه‌وه و بوون به به‌شێك له ململانێكان، هاوكات حزبوڵای لبنانیش به به‌رده‌وامی كێشه دروست ده‌كات له لبنان و سووریا و ته‌نانه‌ت له فه‌ڵه‌ستینیش، كاتێك ئه‌و به‌ره دژ به‌یه‌كه له ناوچه‌كه دروستبوون، به دڵنیاییه‌وه هه‌ریه‌كه‌یان هه‌وڵی له‌ناوبردنی ئه‌وه‌ی تر ده‌دات، به‌مشێوه‌یه تا دێ به‌ره‌ی نه‌یار و دژ به یه‌كه‌كان زۆرتر و زیاتر ده‌بن و له نێو خۆیان ده‌بن به دووبه‌شه‌وه و ئه‌و دووبه‌شه ده‌بن به دژی یه‌كتر و دژی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه پێشتر هه‌بوون، واته هاوشێوه‌ی پرۆسه‌ی زاوزێ و به‌رهه‌مهێنانه، به به‌رده‌وامی لایه‌نی ناكۆك و دژ یه‌كی نوێ له نێو لایه‌نه‌كانی پێشوو دروست ده‌بێ، بۆیه شه‌ڕی گشتی له نێوان هه‌مووان ده‌ستی پێكردووه.
ڕاستكردنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پێدانی ما به گه‌له ڕه‌سه‌نه‌كانی چاره‌سه‌ری زۆرێك له كێشه‌كان ده‌كه‌ن
كاتێك له هۆكاری ئه‌و كێشه و ململانێیانه ده‌كۆڵێیه‌وه، هۆكاره سه‌ره‌كی و باوه‌كه‌ی بریتییه له مه‌سه‌له‌ی خاك و مێژوو، بۆ نموونه كورد و ئه‌مازیغی و قیبتی و جوو له دێرزه‌مانه‌وه له‌و ناوچانه ژیاون و به‌ر له زاینی پێگه و شوێنی تایبه‌تی خۆیان له نێو نه‌خشه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی زاڵبوونی عه‌ره‌ب له په‌نای ئیسلامه‌وه، خاكی ته‌واوی ئه‌و گه‌لانه‌یان داگیركردووه، نه‌ك ته‌نیا عه‌ره‌ب، به‌ڵكوو تورك و فارسیش وه‌ك دوو گه‌لی تری مسوڵمان بوونه‌ته داگیركه‌ری ناوچه‌كان و به درێژایی مێژوو هه‌وڵی قڕكردنی ئه‌و گه‌لانه‌یان داوه، له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌یش دا ئه‌و گه‌لانه‌ی هه‌وڵی چه‌وساندنه‌وه‌یان ده‌درێ، هه‌میشه بزووتنه‌وه و شۆڕشی چه‌كداریان دژ به ده‌سه‌ڵاته سته‌مكار و داگیركه‌ره‌كان دروست كردووه، ئیتر ئه‌مه تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه و تا نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه‌یش ڕاست نه‌كرێته‌وه، كۆتایی نایه‌ت.
هۆكارێكی تر بریتییه له زۆری سامانی سروشتی له
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌مه‌یش وا یكردووه كه وڵاتانی جیهان بێنه ناو كێشه‌كانه‌وه و پشتیوانی قووڵبوونه‌وه‌ی گرفته‌كان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له ڕێی كێشه‌كان و قووڵبوونه‌وه‌ی ناكۆكی و شه‌ڕ و ململانێكان، بتوانن ئیمتیازاتی گه‌وره له كان و كێڵگه‌كانی سامانی سروشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆخۆیان قۆرغ بكه‌ن، چونكه ئه‌مه سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئابوورییه و وڵاتانی زلهێز خێری زۆری لێ ده‌بینن. ئه‌مه جیا له‌وه‌ی كولتووری گه‌لانی ناوچه‌كه‌یش وه‌ك باسی لێوه كرا، هه‌رگیز یه‌كتر قبووڵكردن له‌ناوخۆی خۆیشیان بوونی نییه، چ جای ئه‌وه‌ی كه نه‌ته‌وه هاوسێكانیان قبووڵ بكه‌ن، كه ئه‌مانه‌یش بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به به‌رده‌وامی ده‌هۆڵی جه‌نگ له ناوچه‌كه ده‌نگ بداته‌وه و هه‌میشه وه‌ك ئۆلۆمپیادێك ململانێ تێیدا به‌رده‌وامی بووه و ده‌بێت.