زۆرجار له‌باره‌ی سووده‌كانی رۆنی
زه‌یتوون قسه كراوه و له‌وه‌یش زیاتر بۆ زۆرینه‌ی نه‌خۆشییه‌كان، له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه رێنوێنی به‌كارهێنانی رۆنی زه‌یتوون ده‌درێت. پێگه‌ی "ئه‌هرام" كه پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی رۆژنامه‌ی ئه‌هرامی میسرییه، هه‌واڵێكی له‌باره‌ی چه‌ند سوودێكی نوێی رۆنی زه‌یتوون بڵاو كردووه‌ته‌وه.
سوودی رۆنی زه‌یتوون بۆ وه‌ستانی خوێنبه‌ربوون گرنگه. هاوكات بۆ به‌هێزبوونی ددانه‌كان و سپیبوونیان زۆرباشه. جیاله خواردنه‌وه‌ی، ده‌توانی به لێدانی له ددانه‌كان سوودی لێ ببینی.
زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن، ده‌بینی لێوه‌كانیان شێن یان مۆر ده‌بنه‌وه، رۆنی زه‌یتوون بۆ ئه‌و جۆره لێوانه به‌سووده. هاوكات رۆنی زه‌یتوون بۆ هه‌ر هه‌وكردنێك سوودی هه‌یه.
رۆنی زه‌یتوون رێ له گه‌وره‌بوونی ئه‌و گرێیانه ده‌گرێت كه دروست ده‌بن، هاوكات سوودی بۆ ئه‌وه هه‌یه كه ناهێڵی سك ئه‌ستوور بێت.
هاوكات رۆنی زه‌یتوون سوودی بۆ ئه‌و ره‌شاییانه هه‌یه كه له‌ژێر چاودا دروست ده‌بن و له‌ناویان ده‌بات، هاوكات بۆ سه‌رئێشه و خه‌وتنێكی ئاسووده سوودی هه‌یه.
دواریش پێگه‌كه ده‌ڵێت بۆ هه‌وكردنی جومگه‌كان و نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله و دڵ، رۆنی زه‌یتوون باشترین چاره‌سه‌ره.