سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی بۆردمانه‌كانی خاكی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه و وێرای سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌و بۆردمانانه‌ی توركیا، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆیشی له كه‌سوكاری شه‌هیدانی ئه‌و بۆردمانانه ده‌كات.
په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی هێڕشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، شه‌هیدبوونی چه‌ندان هاووڵاتی سنووری پارێزگه‌ی دهۆك به‌هۆی دوایین هێرش و په‌لاماری سه‌ربازی توركیاوه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین، كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی هێرش و په‌لاماره‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پارتی كرێكاران "په‌كه‌كه" له ناوچه سنوورییه‌كان، چه‌ندان هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان بوونه قوربانی و شه‌هیدبوون.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، وێرای سه‌ركۆنه‌كردنی شه‌هیدبوونی ئه‌م هاووڵاتییانه به‌هۆی هێرش و په‌لاماره‌كانی توركیاوه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی زۆری خۆمان ئاراسته‌ی كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان ده‌كه‌ین و هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین، له‌و بڕوایه‌دان به ئه‌زموونی سه‌رجه‌م ئۆپراسیۆن و شه‌ڕ و له‌شكركێشی و په‌لاماری چه‌كداری ڕابردوو، هیچ پرسێك به شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی چاره‌سه‌ر ناكرێت، به‌رده‌وامی خوێنڕشتن له هه‌ر لایه‌كه‌وه بێ، ئاشتی زیاتر دوور ده‌خاته‌وه و كۆسپی زیاتر بۆ دیموكراسیه‌ت و چاره‌سه‌ری پرسی كورد له توركیا دروست ده‌كات.
داوا ده‌كه‌ین هیچ وڵات و هێز و لایه‌نێك خاكی هه‌رێمی كوردستان و سنووره‌كانی بۆ هێرش و له‌شكركێشی به‌كارنه‌هێنێت
ئه‌وه‌یش ڕوون كراوه‌ته‌وه، كه په‌رله‌مانی كوردستان پشتیوانی ته‌واوی خه‌باتی مه‌ده‌نی و دیموكراسی و په‌رله‌مانین بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد و كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و كوشتار و له‌شكركێشی و بوونه هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی خه‌لكی سڤیل و سووتانی ڕه‌ز و باخ و وێرانبوونی دێهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، داواكارین هیچ وڵات و هێز و لایه‌نێك خاكی هه‌رێمی كوردستان و سنووره‌كانی بۆ هێرش و په‌لامار و له‌شكركێشی و تۆپباران و كه‌وتنه‌وه‌ی قوربانی له ناو خه‌ڵمی مه‌ده‌نی هه‌رێمه‌كه‌مان به‌كارنه‌هێنێت.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، پشتیوانی ئه‌وه‌ین هه‌رێمی كوردستان پێوه‌ندییه‌كی به‌هێزی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران و وڵاتانی تری ناوچه‌كه هه‌بێت، له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن له به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان و په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه ئابووری و بازرگانی و كولتوورییه‌كان.